عەبدولوەهاب شوانی، بەعەشق كۆماندەكاتەوە
شۆڕش محەمەد
مالمۆکورد

عەبدولوەهاب شوانی چاپی دووەمی كتێبێكی شیعری خۆی بەناوی (عەشق واتە 1+1=1)، چاپ و بڵاوكردەوە و لەئاهەنگێكی تایبەت بۆ یەكەمجار بە ستانداری جیهانی كە لەهۆتێل چوارچرا لەشاری هەولێر بۆی ئەنجامدرابوو، بۆ ئامادەبووانی ئاهەنگەكە واژووی لەسەر كتێبەكە كرد. 

عەبدولوەهاب شوانی لەبارەی كتێبی (عەشق واتە 1+1=1) دەڵێ‌ "ئەوەی من لەم كتێبە نووسیومەتەوە ئەزموونی عەشقی كۆمەڵگەی مرۆڤایەتییە و عەشقی ئەزموون نەكراوی خۆمە، عەشق پرۆسەیەكە لەڕێگەی ئەزموونەوە بەرهەم دێت نەوەك ئاخاوتنەوە".

وتیشی"دوای 7 ساڵ خوێندنەوەی قوڵم بۆ بابەتی عەشق و خوێندنەوەی كتێب و واقیع، چاپی یەكەم بەرهەم هات و دوای 5 ساڵ دیسان پێداهاتنەوە و قوڵبوونەوە بەم بابەتە چاپی دووەم بەرهەمهات". 

ئەو جەختی كردەوە "خوێنەران لەهەر ئاست و بەرەیەك بن لەعەشق لەم كتیبە خۆیان دەبیننەوە، ئامانجی من دەرخستنی هەموو لایەنەكانی عەشق بووە تا هیچ پرسیارێك لەزیهنی خوێنەر و كەسی عاشق نەهێڵمەوە".
ئاماژەی بەوەش كرد "بۆ حەسانەوەی میشكی خوێنەر لەكۆتایی كتێبەكە دوو بەشم زیاد كرد ئەویش پەیامی خۆشەویستی لەگەڵ داستانی عاشقان".  
عەبدولوەهاب شوانی نووسەر و دەرهێنەری سینەمایی، هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لەكارگێڕی گشتی"زانـــكۆی دی نـیـمـس فـەرەنـسـا" نووسەری  كتێبەكانی (444 شەو) و (وەزیری تەنیایی) و (زمانی دایك) و (عەشق واتە 1+1=1) لەگەڵ (7) كورتە فیلم و نووسەر و سیناریستی زنجیرە درامای (وانە)یە، هەروەها (4) كلیپی شیعری هەیە، زیاتر لە (40) شیعری كراوەتە سروود و گۆرانی، دوا بەرهەمیشی كورتە فیلمی (مێگەلە) كە باس لەشوانێك دەكات خەون بەدەسەڵاتەوە دەبینێت.

به‌روار:  19/02/2018
681   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   676
کۆی سه‌ردان:   29257140