سوید ڕەگەزنامەی بە ئەحمەدڕەزا جەلالی بەخشی
لێکۆڵەوەر لە ئینستیتیوتی کارۆلینسکا ئەحمەد ڕەزا جەلالی کە لە ئێران حوکمی لە سێدارەدانی دەرچووە، سوید ڕەگەزنامە پێ بەخشی.

- وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵسترۆم دەڵێت، پێشتریش چەند جارێک قسەم لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کردووە و لە ئاستی یەکییەتیی ئەورووپاشدا ئەم باسەمان ورووژاندووە.، ئێمە کار بۆ ئەوە دەکەین کە حوکمی سێدارە لەسەر جەلالی لا ببرێت. ڤاڵسترۆم دەڵێت.

جەلالی لە سەردانێکیدا لە مانگی ئەپریلی ساڵی ڕابوردوو بە گومانی سیخوڕیی بۆ ئیسرائیل لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە دەستگیر کراوە. پێش ماوەیەک سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو.

وەزارەتی دەرەوەی سوید پێشتر لە هەوڵی ئەوەدا بوون بەدواداچوون بۆ کەیسی جەلالی بکەن بەڵام بەهۆی ئەوەی کە ئەو لێکۆڵەوەرە ڕەگەزنامەی سویدیی (جنسییە) نەبوو ئاسان نەبوو بۆ سوید زانیاریی لەسەر بارودۆخی جەلالی وەربگرێت.

- پاتریک نیلسۆن ڕاویژکار لە وەزارەتی دەرەوەی سوید دەڵێت لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین، سوورین لەسەر ئەوەی کە ئێران نابێت حوکمی لەسێدارەدانی جەلالی جێبەجێ بکات.

هەروەها ڕێکخراوی ئامنێستی سوید پێشوازیی لەم بڕیارەی دەستگەی کۆچی سوید دەکەن و دەڵێت ئیتر سوید مافی ئەوەی هەیە چاوی بە ئەحمەدڕەزا جەلالی بکەوێت و بەو هیوایەین هەوڵەکانی سوید ببێتە هۆی ئازادکردنی جەلالی. ئامی هیدەنبۆری وتەبێژی ئامنیستی دەڵێت.  

تا ئێستا وەزارەتی دەرەوە ڕایاننەگەیاندووە ئاخۆ ئەوەی کە جەلالی ڕەگەزنامەی سویدیی وەرگرتووە چ کاریگەرییەکی هەیە لەسەر کەیسەکەی، بەڵام سەعید موحەمەدی پرۆفێسۆر لە مافی گەلان لە زانکۆی ستۆکهۆڵم دەڵێت ئەم بڕیارەی سوید دەبێتە بنەمایەکی بەهێز بۆ دانووستانەکانی داهاتوو سەبارەت بە مافی ئەحمەدڕەزا جەلالی لەگەڵ ئێران.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  19/02/2018
548   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   690
کۆی سه‌ردان:   29251514