بە مەرجێک سوید دەتوانێت مندالە پەنابەرە ئەفغانییەکان بنێرێتەوە ئەگەر خێزانێک یاخود کەسوکار و لایەنێک هەبێت لەخۆیان بگرێت.
هەڵسەنگاندنی تەمەنی پەنابەران ڕەخنەی لەسەرە
 بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 16 februari kl 11.44
ڕێکخراوی دیموکراتی و مافەکانی مرۆڤ (Europarådet) دەستخۆشیی لە سیاسەتی کۆچی سوید دەکات بەڵام ڕەخنە لە مێتودی هەڵسەنگاندنی تەمەنی پەناران دەگرێت.

نیلس موشنیێکس کۆمیسار لە ڕێکخراوی (Europarådet) دەڵیت سوید زیاد لە پێویست پشتی بە پشکنینی پزیشکیی بۆ هەڵسەنگاندنی تەمەنی پەنابەرە بەتەنهاهاتووەکان بەستووە.

لە ڕاپۆرتێکی نوێی ڕێکخراوی (Europarådet) هاتووە کە سوید لە بواری پرسی کۆچدا لە چەندین لایەنەوە پێشەنگ بووە بەڵام لە پرسی هەڵسەنگاندنی تەمەنی (ensamkommandebarn) منداڵە پەنابەرە بەتەنهاهاتووەکاندا کەمتەرخەمە و دەبێت ئەو ڕۆتینانەی بۆ ئەو مەبەستە گرتوونییەتە بەر، بگۆڕێت.

لەبری ئەو مێتودەی کە سوید ئێستا بەکاری دێنێت کە بریتییە لە پشکنینی ددان و ئەژنۆکان باشتر وایە وەک چەندین وڵاتی دیکەی ئەوروپی هاوکات چەند ڕێگەیەکی زانستیی بەکار بهێنێت. بۆ نموونە دەروونناس و ئەنترۆپۆلۆژ واتا ئەو کەسانەی شارەزاییان لە بارودۆخی ئەو وڵاتانەدا هەیە کە پەنابەرانی لێوە هاتوون. 


جێی باسە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی پار بوو نوێنەری ڕێکخراوی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ (Europarådet) سەردانی سویدی کرد، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەوەی کە سوید تا چ ڕادەیەک پەیڕەویی لە مافەکانی مرۆڤ لەگەڵ پەنابەراندا کردووە.

لەو ڕوانگەیەوە ئێستا ڕاپۆرتێکیان نووسیوە و تێیدا هاتووە کە سوید لەکاتی قەیرانی پەنابەرییدا ساڵی 2015 کاری زۆر باشی ئەنجام داوە بەڵام لەچەند لایەنێکدا ڕەخنەی لەسەرە، جگە لە هەڵسەنگاندنی تەمەنی پەنابەران ڕەخنەی ئەوەی لەسەرە کە مەرجەکانی یەکگرتنەوەی خێزانی پەنابەرانی سەخت کردووە، هەروەها داوا لە سوید کراوە کە بەدواداچوون بۆ ئەو لاوە پەنابەرانە بکات کە دوای وەرگرتنی ڕەفز واتا پەسەندنەکردنی داوای مافی پەنابەرییەکەیان لە سویددا دیار نەماون.

ئاماژە بەوەش دراوە کە بە مەرجێک سوید دەتوانێت مندالە پەنابەرە ئەفغانییەکان بنێرێتەوە ئەگەر خێزانێک یاخود کەسوکار و لایەنێک هەبێت لەخۆیان بگرێت.


گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  17/02/2018
526   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   500
کۆی سه‌ردان:   29232987