تورکیا بە کیمیاوی گوندى ئەرەندى لە ناوچەى شیەى عەفرین بۆردومانکرد
بەردەوامیى هێرش و بۆردومانەکانیدا بۆ سەر عەفرین، ئەمڕۆ گوندى ئەرەندى لە ناوچەى شیەى عەفرین بە چەکى کیمیایى بۆردومانکرد و بەو هۆیەوە ٦ هاووڵاتى برینداربوون. نەخۆشخانەى ئاڤرینیش ڕایگەیاندووە، بریندارەکان بەهۆى ماددەى کیمیایى خنکێنەرەوە ژەهراوى بوون.

ئاژانسى هەواڵى هاوار لە ڕۆژئاواى کوردستان بڵاویکردەوە، سوپاى تورکیا و گروپە چەکدارەکان گوندى ئەرەند-یان لەناوچەى شیەى عەفرین کردووەتە ئامانجى بۆردومانەکانیان و لە بۆردومانەکانیاندا چەکى کیمیاییان لە دژى هاووڵاتیانى ئەو گوندە بەکارهێناوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆى کاریگەریى ئەو چەک کیمیاییەوە ٦ هاووڵاتیى ئەو گوندە بەرکەوتوون و ڕەوانەى نەخۆشخانەى ئارڤین لە عەفرین کراون و لە ئێستادا چارەسەرییان بۆ دەکرێت.

باسى ئەوەشکراوە، ئەو هاووڵاتیانەى بەهۆى چەکى کیمیاییەوە بەرکەوتوون بریتین لە: ١ – محەمەد ڕەشید حەسون تەمەن ٣٣ ساڵ، ٢ – ئەحمەد محەمەد حسۆ تەمەن ٣٨ ساڵ، ٣ – محەمەد حەقى تەمەن ٤٧ ساڵ، ٤ – وەهاب مستەفا خەلیل تەمەن ٣٥ ساڵ، ٥ – عەدنان عوسمان شالیکۆ تەمەن ٣٥ ساڵ، ٦ – عەبدولڕەحمان محەمەد تەمەن ٢٩ ساڵ.

لەو بارەیەوە دکتۆر خەلیل سەبری ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى نەخۆشخانەى ئاڤرین لە عەفرین ڕایگەیاندبووە، بریندارەکان بەهۆى ماددەى کیمیایى خنکێنەرەوە ژەهراوى بوون.

ئەو پزیشکە ڕاشیگەیاندووە، بریندارەکان چاویان فرمێسکى لێدێت، قوڕگیان دەکزێتەوە و تووشى خورینى پێست و حەساسیەتى پێست بوون. لە ئێستاشدا چارەسەریان بۆ دەکرێت و لە ژێر چاودێریدان.

خەلیل سەبرى ئەوەشى وتوە، لە دواى لێکۆڵینەوەکانیان بە وردى جۆرى چەک کیمیاییەکە و ئەو ماددە کیمیاییەى لە دژى هاووڵاتیان بەکارهێنراوە  دەستنیشان دەکەن و بۆ ڕاى گشتیشى دەخەنەڕوو. بەپێى وتەکانى ئەو پزیشکە، ئەو ماددە کیمیاییە هاووشێوەى ئەو ماددەییە کیمیاییە کە چەکدارەکانى داعش پێشتر لە دژى هاووڵاتیان بەکاریان هێناوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ تورکیا مزگەوتى گوندى خەراب سۆرکى لە ناوچەى ڕاجۆ بۆردومانکردبوو.

لە بەردەوامى پێشهاتەکانى عەفریندا، ئەمڕۆ وەزیرانى دەرەوەى یەکێتیى ئەوروپا لە شارى سۆفیاى پایتەختى بولگاریا لەبارەى هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر عەفرین کۆبوونەوە. نیگەرانیى خۆیان لەبارەى زۆربوونى شەڕ و نائارامى لە باکوورى سوریا و هەروەها زۆربوونى ناکۆکییەکانى نێوان ئەمریکا و تورکیا خستبووە ڕوو.

هەر ئەمڕۆ دەیدێر ڕێندەرس وەزیرى دەرەوەى بەلجیکا ڕایگەیاند، لە هێرشى تورکیا بۆسەر عەفرین نیگەرانن.

هەدەسەدەش لەبارەى شەڕەکانى ئەمڕۆى عەفرینەوە ڕایگەیاندبوو، سوپاى تورکیا ١٠ گوندى عەفرینى بۆردومان کردووە. شەڕڤانان هێرشێکى سوپاى تورکیا و گروپە چەکدارەکانى بەرەى نوسرە و داعش-یان تێکشکاندووە. هەروەها شەڕڤانان لە چالاکییەکانیاندا لە سەرتاسەرى عەفرین ٧ تانک و زرێپۆش و ئۆتۆمبێلى سەربازیى سوپاى تورکیایان تەقاندووەتەوە.

ئەوانەش لە کاتێکدایە لە ڕۆژی ٢٠ى کانوونی دووەمی ٢٠١٨وە، سوپاى تورکیا و گروپە چەکدارەکان هێرشیان کردووەتە سەر عەفرین و لەو هێرشەیاندا، خانووى هاووڵاتیان، بازاڕ، شوێنى مانەوەى هاووڵاتیان، گوندەکان، شوێنەوارە مێژوویەکان، مزگەوتەکان، گۆڕستانەکان، نەخۆشخانەکان، خوێندنگەکان، وێستگەى ئاو و بەنداوى عەفرینى کردووەتە ئامانج و زیانیان بەو شوێنانە گەیاندووە.

بەپێى ئامارە بڵاوکراوەکانی شەڕڤانانەوە و بە هۆى ئەو هێرشانەى تورکیاوە لە ماوەى ٢٣ رۆژى شەڕی عەفریندا، ٨٦٢ سەرباز و چەکدارى تورکیا کوژراون و ٥١ تانک و زرێپۆشى تورکیاش لەلایەن شەڕڤانانەوە تەقێنراونەتەوە. لەبەرامبەریشدا ١٨٠ هاووڵاتى مەدەنی و ٩٨ شەڕڤان شەهیدبوون و ٤١٣ هاووڵاتى تریش برینداربوون.

هەروەها زیاتر لە ٥٠ هەزار خوێندکار لە عەفرین بەهۆى هێرش و بۆردومانەکانى تورکیاوە لە خوێندن بێبەشبوون.
نالیا

بەڤیدیۆ بیبینە
به‌روار:  17/02/2018
174   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
یانبۆ یەکەم جار لە پاش هەڵبژاردن ئەمڕۆ ئەو ئەندام پەرلەمانە نوێیان لە پەرلەمان کۆبوونەوە سەرۆک پەرلەمانی نوێ هەڵبژێرد. ئەمڕۆ ئەندام پەرلەمانانی سوید سوید سەرۆک پەرلەمان هەڵبژار درێژه‌ ...
په‌نابه‌رانی‌ كورد له‌ كه‌مپه‌كانی‌ دوورگه‌كان نائومێد ده‌كرێن ماڵپه‌ری‌ ڕۆژنامه‌ی‌ گاردیان بلاَویكرده‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئوسترالیا داوایه‌كی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ته‌ندوستی‌ ئوسترالیای درێژه‌ ...
خانمە هونەرمەند چۆپی نوێترین بەرهەمی بەشێوازی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە ئەم بەرهەمە بەناوی (دۆی دادە) یە کە بەرهەمێکە لە ئاوازی هونەرمەند چۆپی خۆیەتی و بەشێوازی ڕاپە، تێکستی ئەم گۆرا درێژه‌ ...
لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە و کاردانەوەى زۆرى هاوڵاتیانى لێکەوتووەتەوە، دەردەکەوێت کەسێک بە دەمانچە لە ڕووخسار و سەری گەنجێک دەدات و برینداری دەکات درێژه‌ ...
دەستگەی کەشناسیی سوید (SMHI) لە بەر تۆفانی کنیود هۆشداریی پلە دووی دەرکرد. ئەم تۆفانە کە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، ڕۆژی هەینی دەگاتە سوید، کێشە بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و شەمەندەفەر و کەشت درێژه‌ ...
شارپرێس: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راپۆرتی ساڵی ٢٠١٧ی لەبارەی تیرۆرەوە لە وڵاتان بڵاوكردەوە و هەریەكە لە پەكەكە، و پەیەدە و یەپەگەی لە لیستی تیرۆر لابردووە. لە راپۆرتەكەدا جەخت ل درێژه‌ ...
لەعەفرینی داگیرکراو لە درێژەی دووەمین قۆناخی هەڵمەتی بەرخۆدانی سەردەم شەڕڤانان چالاکیان ئەنجام داوەتەوە و لە ئاکامیدا ۲سەرباز و ۳ چەتەی سەر بە تورکیا کوژراون. ناوەندی ڕاگەیاندنی ی درێژه‌ ...
زەنگیانەی ئاویی ڕستی حەوتەم ( تۆ و مانگ ) گەر دەپرسیت ئەمن جوانم یاوەکو مانگ ؟ درۆ بە زارمدا نایەت تۆ دەبینم، مانگم لەبیر دەچێتەوە مانگ دەبینم ئەتۆم بەبیردێنێتەوە. درێژه‌ ...
ژمارەی ئەو کەسانەی بۆ پەیدا کردنی خانوو داوای یارمەتیی لە کۆمۆنەکان دەکەن، لە زیادبووندایە. لە درێژایی ١٠ ساڵی ڕابردوودا ئەم ڕێژەیە لە دوو بەرابەر زیاتر بووە. ساڵی ٢٠٠٨ بۆ نموون درێژه‌ ...
ئەوڕۆ سێ شەممە۲۸ی خەرمانانی ۱۳۹۷ی هەتاوی کاتژمێر ۱۲ ژنێکی ۳۰ساڵ تەمەن بەناونیشانی ” موژدەعەزیمی” خەڵکی گوندی ” ناوتەنگی خان مەنسوور) ی شاری ئیسلام ئاوای ڕۆژئاو دانیشتووی شاری سەربە درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   72
کۆی سه‌ردان:   17221138