دەسدرێژی بۆ سەر منداڵێکی تەمەن ۹ساڵ لەپیرانشار
مالمۆکورد
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان (kmmk): بەگوێرەی ڕۆژنامەکانی ناوخۆ مژاری کچێکی تەمەن ۹ساڵ کە دەسدرێژی کرابوویە سەر لەڕۆژی ۲۵ی ڕێبەندان کەوتە بەر شرۆڤەی بەرپرسی پەروەردە وخوێندکاری شاری پیرانشار لەڕۆژهەڵاتی کوردستان
لەم شێکارییەدا پەروەردەوفێرکاری مژاری دەسدرێژی بەناوبراوی بەهۆی ئەوەی ئەم دەسدرێژییە لە قوتابخانە نەهاتۆتە ئاراوە گرێی نەداوە بە سیستەمی پەروەردەوە و دەڵێ؛ باوەگەورەی ئەوکچە ناوبراوی گواستۆتەوە بۆ مەهاباد وخستویەتە ژێرچاوەدێری بێهزیستییەوە.
جێگەی باسە کە دەسدرێژی بۆسەر مناڵانی بچووک یەکێک لەبابەتەکانی پێشێلکاری مافی منداڵە کەدەبێتە هۆی لێکەوتنەوەی خەساری گرانی ڕۆحی وجەستەیی ئەوان وهەموو ژیانیشیان لەناو دەبات.بەپێی ئەوەی ئەم منداڵانە تاوانێکیان نەکردووە ئەوان لەوناوچەیە کۆچ دەکەن و ترسی ئابڕووچوونی بنەماڵە دایان دەگرێ.
ئەوەیکە بۆچی ئەم بابەتانە لەلایەن پەروەردەوفێرکاری و حکوومەتەوە لەبەرچاو ناگیردرێ وبەجێی پشتیوانی لەم منداڵانە کەمتەرخەمیان بەرانبەر دەنوێنن بابەتێکە کە دەبێتە هۆکاری درێژەدان بە دەسدرێژی بۆ سەریان وبەتایبەت کچانی منداڵ ومێرمنداڵ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
بهروار: 16/02/2018
498 جار خوێندراوهتهوه
|