خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ریی بۆ عه‌فرین ئه‌نجام ده‌درێت
ڕۆژنیوز ـ قه‌ره‌چوغ ئه‌نوه‌ر
به‌شێک له حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانى باشورى کوردستان ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى، که خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌ریى بۆ پشتیوانى به‌رخۆدانى عه‌فرین ئه‌نجام بده‌ن.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شاندێکى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان له شارى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى به‌شێک له حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان کۆبووه‌وه، دواى کۆبوونه‌وه‌که‌ش کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدرا.
فاروق جه‌میل ڕاوێژکاری ھاوسه‌رۆکانی کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان -که‌نه‌که له کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌دا ڕایگه‌یاند: له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ڕێککه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م چالاکییه‌کان بۆ عه‌فرین یه‌کبخه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانییه‌کان فراوانتر بێت و کاریگه‌ری دروست بکه‌ین، تاوه‌کو ئه‌و جینۆساید و کۆمه‌ڵکوژیه له‌سه‌ر عه‌فرین نه‌مێنێت.
وتیشى: لیژنه‌یه‌ک له سه‌رجه‌م لایه‌نه به‌شداربوه‌کان، که ١٢ که‌سن، پێکھاتوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حکومه‌ت کۆببنه‌وه تا له کاتی ئه‌نجامدانی ھه‌ر چالاکییه‌ک ھاوکاریان بن و یه‌که‌م چالاکیش خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ریی له باشوری کوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
باسى له‌وه‌ش کرد: به توندی پیلانگێڕیى نێوده‌وڵه‌تى ١٥ى شوبات دژبه ئۆجالان مه‌حکوم و شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین، ھیواداریشین ھه‌موو گه‌لی کورد له سه‌رتاسه‌ری جیھان فشار دروست بکه‌ن بۆ ئازادیی ئۆجالان.
جێگه‌ى باسه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان بانگهێشتامه‌ى بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌کان ناردبوو بۆ به‌شدارى له کۆبوونه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆ، به‌ڵام هه‌ریه‌ک له پارتى و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو به‌شداریان نه‌کرد.
به‌روار: 15/02/2018
448 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|