بۆ پشتگیری عەفرین هونەرمەند مامۆستا شۆڕش قەرەداخی چالاکیەکی هونەری لە یانەی کوردی"میدیــــــا" ی ئەمستردام پێشکەش دەکات

بۆ پشتگیری و هاودەنگی و دژی پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر عەفرین

هونەرمەند مامۆستا شۆڕش قەرەداخی

چالاکیەکی هونەری لە یانەی کوردی"میدیــــــا" ی ئەمستردام پێشکەش دەکات

ڕۆژی یەکشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی  11 - 02 - 2018  کات 14:00   



پاش سڵاو و ڕێز،

داوا لە ئێوەی ئازیز و خۆشەویست و سەرجەم ڕێکخراوە کوردییەکانی هۆڵەندا هونەرمەندان و ڕۆشنبیران و نوسەرانی کورد و تێکڕای دۆستەکانمان دەکەین، با بە دەنگ خۆڕاگری و بەرخودانی خوشک و براکانمانەوە بچین لە شاری خۆڕاگری عەفرین، کە ماوەی دوو هەفتە زیاترە به‌وپه‌ڕی خۆڕاگرییەوە بەرگری لە خاک و نیشتمانی لە خوێن هەڵکێشراوی خۆیان دەکەن، ئازایانە لەژێر بۆردوومان و هێرشی سوپای ڕژێمی فاشیستی تورکیا، نەک هەرتوانیویانە بەرگری بکەن، بەڵکو بەگژمەحاڵدا چونەتەوە و لمۆزی خوێناوی فاشیستەکانیان شکاندووە، لە کاتێکدا بە ئاشکرا و بە هەموو چەکێکی قەدەغەکراو، بە بەرچاوی هەموو کۆمەڵگای خەڵەتاوی نێودەوڵەتی دنیاوە، جارێکی دیکە کورد کۆمەڵکوژ دەکەنەوە. پێکەوە و با هاودەنگ و پشتیوانی خوشک و براکانمان بین لە ڕۆژئاڤا، ئامادەبوونتان ئەرکێکی کەمی نیشتمانی و مرۆڤانەیە، لەم ناونیشانەی خوارەوە:

 Buurthuis de meevaart, Balistraat 48a,  1094 JN Amsterdam

 

ڕۆژی یەکشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی  11 - 02 - 2018  کات 14:00   

 

لیژنەی سەرپەرشتی یانەی کوردی "میدیـــا"

 

بە هۆی ئه‌م ئیمه‌یڵ و ژماره‌ته‌له‌فۆنانه‌وه، ئەتوانن زانیاری زیاتر وەربگرن‌‌؛ کاک ئالان ئه‌مین: 0655873577، کاک ئیبراهیم عه‌لی سه‌عید: 0645262337،

سەردار فەتاح ئەمین: Whatsapp& Viber: 06-8495087    ، یان ئیمه‌یل ئه‌درێسی "میدیـــا":

kvn.midia@gmail.com

 

سەرنج:

چەندین  خێرخواز و کڵێسای هۆڵەندی، کەمپینێکی پشتگیرییان دەستپێکردووە بە کۆکردنەوەی  جلوبەرگی  هەمەجۆر  بۆ  شاری عەفرین،  بەتایبەتی  کڵێسەکانی  حەوزی  ڕۆتەردام،  خۆشیان  هۆکاری گواستنەوەیان لەسەر حسابی خۆیان ئامادەکردووە، پێشنیار دەکەین هەرکەسە لای خۆیەوە بەشداری ئەم کەمپینە بکات  .کڵێسەکە  هەردەم  کراوەیە و ئەمەش ئەدرێسەکەیەتی:

Stg Home for kurds Afrin

Zuidhoek-232

3082 PS –Rotterdam

 

به‌روار:  07/02/2018
270   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
پرسەی ماتەمینی مامۆستا بەھادین نوری عزیز ماوەتی کۆمان ئەکاتەوە بۆ دوا ماڵئاوایی ڕۆژی: یەکشەممە 2018.11.25 کات: 11.00-17.00 لە: Wolf-Heidenheim Str 7 60489 Frankfurt am Ma درێژه‌ ...
یانەی کوردی "میدیـــــا" کۆڕێک بۆ نوسەرانی کتێبی "ئێمە پێشمەرگەین لە باوکەوە بۆ کوڕ" سازدەکات لە شاری دەنهاخ ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 25/11/2018 کاتژمێر 14:00 تا 17:00 یان درێژه‌ ...
پێوویستمان بە شوقەیەک یان ژوورێک هەیە بۆ کرێ لە لوند یان ئارلۆڤ و دەوروبەری لوند یان مالمۆ بێ. هەرکەس دەتوانێ پەیدای بکا پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکا 0735651087 هەموو ئاگاداری و درێژه‌ ...
مەراسیمی پرسەی خوالێخۆشبوو خاتوو(ئامینە ئیبراھیم دەروێش قادر) دایکی خەدیجە خان لە شاری دەنهاخ یەکشەممە ڕێکەوتی 18/11/2018 کاتژمێر 13:00 تا 16:00 بەڕێوە دەچێت بە ناوی درێژه‌ ...
بەخاک سپاردنی تەرمی کاک تەها ئەحمەد دیبەگەیی باوکی کاک( نەبیل و ووریا و هێمن) و ئامۆزای کاک (عادل و عەدنان ) و زاوای وەستا لوقمانی فیتەر لەمالمۆ . ڕۆژی سێشەممە 2018.11.13 کاتژم درێژه‌ ...
دوێنێ ڕۆژی شەممە 2018.11.10 کاک تەها ئەحمەد دیبەگەیی باوکی کاک نەبیل و ئامۆزای کاک عادل و کاک عەدنان و زاوای وەستا لوقمانی فیتەر لەمالمۆ کۆچی دوایی کرد. مالمۆکورد دواتر لە کات و ش درێژه‌ ...
قوماشی کێوسان "Kewsan Textile and More" www.kewsa.com کومپانیایێکە بۆ فرۆشتنی قوماش بە شێوەی ئانلاین. کۆمپانیاکە لە ٢٣ نوامبری ئیمسال واتە "ھەینی ڕەش" ھەڵدەستێ بە داشکاندنی درێژه‌ ...
لەپاش رازی بون بەقەدری خوای گەورە ئەمرۆ هەێنی بەێخان داێکی ساڵح.سابێر.محمود.احمد. لە وڵاتی سوێد کوچی دواێی کرد. بۆ ئاگاداری خزموو دۆستان پرسەکەی لە شاری ماڵمۆیە. ڕۆژی یەک شەمە درێژه‌ ...
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوای خوالیخۆشبێت دایکە جاهیدە تۆفیق عومەر دایکی براو هاورێ وهەڤاڵمان کاک جەودە ت عزەدین سالەی رادەگەیەنین .بەناوی دەستەی کەرتی رێکخستن و هەڤ درێژه‌ ...
شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی10-11-2018 ی دووی پاشنیوه‌ڕۆ‌ له‌ هۆڵی یانه‌ی کوردی "میدیــــا" درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   80
کۆی سه‌ردان:   17392917