زیاتر له 40 هه‌زار په‌نابه‌ری عێراقی لە 2017 داوای مافی په‌نابه‌رێتییان له ئه‌وروپا كردووه
هەژار تەها
مالمۆکورد
ئاماری فه‌رمی په‌نابه‌ران له ئه‌وروپا بلاَوكرایهوه له ساڵی 2017 دا ، زیاتر له 40 هه‌زار په‌نابه‌ری عێراقی داوای مافی په‌نابه‌رێتییان له ئه‌وروپا كردووه ئۆفیسی پشتگیری كاروباری په‌نابه‌رێتی سه‌ر به یه‌كێتی ئه‌وروپا كه به ده‌زگای (ئیسۆ) ناسراوه ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی بلاَوكردهوه كه له ساڵی ڕابردوودا داوای مافی په‌نابه‌رێتییان له وولاَتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و ده‌زگایه ، 706 هه‌زار و 913 په‌ناخواز داوای مافی په‌نابه‌رێتیان له وولاَتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كردووه كه به به‌راورد به ساڵی ڕابردوو ژماره‌كه به ڕێژه‌ی له سه‌دا 43 كه‌میكردووه. سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه مافی مانه‌وه‌یان (ئیقامه ) له ئه‌وروپا وه‌رگرتووه ، ئه‌و ده‌زگایه ده‌ڵێت له سه‌دا 40 ی كه‌یسه‌كان له یه‌كه‌م پڕۆسه‌ی بڕیارداندا ئیقامه‌یان وه‌رگرتووه. راگه‌یاندنی ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیقامه‌یان له ئه‌وروپا وه‌رگرتووه له كاتێكدایه كه سه‌دان په‌نابه‌ری تر له دوورگه‌ی مانوسی پاپانیوگینا كه به‌شێكیان كوردن ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه یان ده‌بێت مانه‌وه له كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران له‌و دوورگه‌یه هه‌ڵبژێرن یان ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وولاَتهكانیان. ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه ماوه‌ی نزیكه‌ی 5 ساڵه له‌و دوورگه‌یه‌ن كه پێشتر ویستویانه به قاچاخ و به به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكه‌ن بهلاَم هه‌رگیز له ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێن.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و په‌ناخوازه عێراقیانه‌ش كه له ساڵی ڕابردوودا داوای مافی په‌نابه‌رێتیان له یه‌كێتی ئه‌وروپا كردووه ، ئه‌و ده‌زگایه ده‌ڵێت زیاتر له 40 هه‌زار كه‌یسی په‌ناخوازان وه‌ك عێراقی ده‌ست نیشانكراون.
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ری فه‌رمی ئۆفیسی پشتگیری كاروباری په‌نابه‌رێتی سه‌ر به یه‌كێتی ئه‌وروپا ، ماڵپه‌ری هه‌واڵی هافینگتن پۆست
بهروار: 07/02/2018
1260 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|