ئیمڕۆ بۆرسەی ستۆکهۆڵم داڕما

بۆرسەی ستۆکهۆڵم ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەیدا بە لە سەدا ٤ داڕما، ئەمە هاوکاتە لەگەڵ دابەزینی بۆرسەی وڵاتانی دیکە کە لە ڕۆژی هەینییەوە دەستیان بە دابەزین کردووە.

بە وتەی ئابووریزانان داڕووخانی بۆرسەی ئەمەریکا پەیوەندی بە ناسەقامگیریی سیاسەتی دراو و مەترسیی هەڵئاوسانی ئابووریی هەیە. ئەمەش کاریگەریی کردووەتە سەر بۆرسەی ستۆکهۆڵم و بووەتە هۆی ئەو داڕمانە. ئەگەرچی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا بۆرسەی ستۆکهۆڵم بە لەسەدا ٤ دابەزی، بەڵام دوواتر کەمێک هەستایەوە و هەتاکوو ئێستا بە لەسەدا ٢ دابەزیوە.

جێی ئاماژەیە لەگەڵ کەوتنی بۆرسەی ستۆکهۆڵم چەندین کۆمپانیا و کەرتی بوارەکانی تری ئابووریش تووشی داڕمان دەبن.

هەرچەندە ئەم داڕمانە بووەتە هۆی پەشۆکانی زۆر لایەن بەڵام بە بڕوای ئابووریزان یوناس ئولاڤی ئەم شەپۆلی نیگەرانییە درێژخایەن نابێ.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  06/02/2018
666   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1457
کۆی سه‌ردان:   29265162