(بێل گەیتس) دەلێ 30 ملیۆن کەس لە جیهاندا و لە ساڵێکدا دەمرن
ئیرۆنیوز
مالمۆکورد
ملیاردێری ئەمریکی (بێل گەیتس) دامەزرێنەری کۆمپانیای ویندۆز ، زەنگێکی پڕ مەترسی بۆ جیهان لێدا ، بەوەی مرۆڤایەتی لەبەردەم کارەساتێکی مەزندایە کە دەبێتە هۆی مەرگی 30 ملیۆن کەس لە چەند مانگێکدا کە ناگاتە ساڵێک.
گەیتس بە ماڵپەڕی "بيزنس إنسايدر" ی ڕاگەیاندووە کەدرمێکی تازە دەردەکەوێ و بەهەوا دەگوێزرێتەوە کە سی ملیۆن کەس لە ماوەی کەمتر لە ساڵێک دەکوژێ.
ئەو دەلێ ئەو نەخۆشیە بەهۆی ناهاوسەنگی سرووشت یان بەهۆی تیرۆریستانەوە بڵاو دەبێتەوە و کە کارەساتێکی زۆر گەورەی جیهانی لێ دەکەوێتەوە.
گەیتش ڕوونی دەکاتەوە ئەم کارەساتە لە 10 - 15 ساڵی داهاتوو ڕوودەدا.
ئەم لێدوانەی ناوبراو بەرامبەر داخستنی ئەو موبادەرەیە هات کە ناسراوە بە (ئەجندەی ئاسایشی تەندرووستی جیهانی) لە دە ووڵات ولەو ووڵاتانەش چین، هاییتی ، ڕواندا، ئەندەنووسیا و کۆنگۆی دیموکراسی.
ئەم موبادەرەیەش دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا هات کە 11000 کەسی کووشت لە نێوان ساڵانی 2014 و2016.
بهروار: 06/02/2018
1520 جار خوێندراوهتهوه
|