ئەو گەنجانەی لە سلێمانییەوە بە نیازبوون بچنە عەفرین لە بازگەی دێگەڵە تەقەیان لێکراوە
وتەبێژی تەڤگەری ئازادی کوردستان: ئەو گەنجانەی لە سلێمانییەوە بە نیازبوون بچنە عەفرین لە بازگەی دێگەڵە ەتەقەیان لێکراوە و ژمارەیەکیان بریندار بوون.

تارا حسین وتەبێژی تەڤگەری ئازادی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، زیاتر لە ١٠ گەنجی وڵات پارێز بریندار بوون کە برینی یەکێکیان سەختە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، چوار لە بریندارەکان لە نەخۆشخانەی کۆیەن و چارەسەریان بۆ دەکرێت.

تارا حسێن وتەبێژى تەڤگەرى ئازادى ئاماژەی بەوەشکرد، لە لایەن هێزەکانى ئاسایشى بازگەکەوە تەقە لە گەنجەکان کراوە و ١٠ کەسیان برینداربوون کە تیاندایە بە فیشەک برینداربووە.

ئەوە لە کاتێکدایە ئەو گەنجانەى کە بە ڕێپێوان لە سلێمانییەوە بە ڕێککەوتوون و دەیانەوێت بۆ پشتگیریی لە عەفرین بچنە خۆرئاواى کوردستان، لە بازگەى دێگەڵە ڕێگرییان لێکرا.

سوپاى تورکیا لە ڕۆژی ٢٠ى کانوونی دووەمی ٢٠١٨وە هێرشى کردوەتە سەر کانتۆنی عەفرین و لەوکاتەوە تا ئێستا چەندین شەڕى قورس لە نێوان شەڕڤانان و سوپاى تورکیا لە سنوورەکانى ئەو کانتۆنەدا ڕوویانداوە.
ع.م

نالیا
به‌روار:  02/02/2018
580   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   788
کۆی سه‌ردان:   29262712