سوید لەئیمڕۆوە مۆبێلی لە کاتی لێخوڕین قەدەخە کرد
لەمڕۆوە 1ی فێبریواری بەدەستەوەگرتنی موبیلتەلەفۆن و هەر ئامێرێکی دیکە لە کاتی ئوتومبیل لێخوڕیندا قەدەغەیە.

خەبات ئەمین لێکۆڵەوەر لە دەستگەی گواستنەوە دەڵێت ئەم یاسا نوێیە مانای ئەوە نییە کە ناتوانیت هیچ جۆرە ئامێرێک لە کاتی لێخوڕیندا بەکار بهێنیت بەڵکە دەبێت شیوازی بەکارهێنانەکە بگۆڕیت.

جێی باسە پرسیار زۆر لەسەر ئەم یاسا نوێیە هەیە بۆ نموونە چۆن پۆلیس دەتوانێت چاودێری ڕەچاوکردنی ئەم یاسایە بکات و جیاوازیی ئەم یاسا نوێیە لەوەی پێشوو چییە.

-  لێنا فریباری بەرپرسی یەکە لە پۆلیسی باریسلاگەن لە ناوەڕاستی سوید دەڵێت بەپێی ئەم یاسا نوێیە روونە بۆ پۆلیس و شۆفێر کە بەکارهێنانی موبیلتەلەفۆن و ئامێری دەیکە بە دەستەوە لە کاتی لێخوڕیندا قەدەغەیە، پێشتر لە ڕیگاوباندا دەمانبینی کە شۆفێر لە کاتی لێخوڕیندا موبیلی بەدەستەوە بوو بەڵام نەماندەزانی چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەین. ئێستا یاساکە ڕوونترە. بۆ چاودیرێش یان پۆلیس خۆی دەیبینێت یاخود شایەتحاڵان لە ڕێگاوباندا و لەکاتی ڕووداودا زانیاریی دەدەنە پۆلیس گەر شۆفێرێک موبیلی بەدەستەوە بووبێت. 

پرسیارێکی تر ئەوەیە کە سزای کەسێک کە بۆ نموونە لە کاتی لێخوڕینی ئوتومبیلدا موبیلتەلەفۆنی بەدەستەوە بێت چییە،

-یان لوندمارک پۆلیسی هاتووچۆ لە شاری لولیۆ خۆشحاڵە بەم یاسا نوێیە و دەڵێت سزایەکی دیاریکراو بۆ لادان لەم یاسایە نییە بەڵکە پۆلیس کە سەرپێچییەک یاخود لادانێک تۆمار دەکات دەنێردرێتە دادگا و لەوێ قسەی شۆفێر و شایەتحال و پۆلیس وەردەگیرێت و دواتر بڕیاری لەسەر دەدرێت. سزاکەش بە پێی جۆری سەرپێچییەکە دەگۆڕێت.   

بۆ ئەوەی تووشی سزا نەبیت و سەلامەتی خۆت و دەورووبەرت لە ڕێگاوباندا بپارێزیت خەبات ئەمین لە دەستگەی هاتووچۆوە چەند ڕینماییەکی هەیە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  01/02/2018
2045   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1229
کۆی سه‌ردان:   29237141