پەرلەمانتارانی چەپی ئەڵمانی بە جامانەی یەپەگەوە لە پەرلەمان
له‌سه‌ر داوای فراكسیۆنی پارتیی چه‌پ، هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ دژی عه‌فرین، له‌نێو په‌رله‌مانی فیدڕاڵی ئه‌ڵمانیا تاووتوێ ده‌كرێت. له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا، باس له‌ هێرشه‌كانی توركیا له‌ دژی عه‌فرین، به‌كارهێنانی تانكه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ هێرشه‌كاندا و هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی فیدڕاڵی ئه‌ڵمانیا كرا.

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا، ژنه‌پارله‌مانتاره‌كانی پارتیی چه‌پ، بۆ پشتیوانی له‌ به‌رخۆدانی عه‌فرین و ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا، كه‌فیی «سه‌وز و سوور و زه‌رد»یان له‌ ملی خۆیان پێچابوو.

له‌ سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا، كاتیا كیپینگ، هاوسه‌رۆكی پارتیی چه‌پ قسه‌ی كرد و وتی: عه‌فرین، ئه‌مڕۆ ته‌نها شارێكی كوردان نییه‌، له‌ هه‌مان كاتدا ده‌یان هه‌زار په‌نابه‌ری شه‌ڕ له‌وێ ده‌ژین. به‌ڵام ئێستا بۆمبه‌ به‌سه‌ر عه‌فریندا ده‌بارێت.

كیپینگ ڕه‌خنه‌ی له‌ بێ ده‌نگی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا گرت و ڕایگه‌یاند: مێركڵ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ بێ ده‌نگن. بێده‌نگبوون به‌ واتای چۆكدادانه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌ردۆغان. توركیا له‌ عه‌فرین به‌رهه‌مه‌ مێژووییه‌كانی هه‌زاران ساڵه‌ له‌نێو ده‌بات، سوپای توركیا به‌ به‌كارهێنانی تانكه‌كانی ئه‌ڵمانیا هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر خه‌ڵكی سیڤیل.

هاوسه‌رۆكی پارتیی چه‌پ كه كه‌فییه‌كی سه‌وز و سوور و زه‌ردی له‌ ملییه‌وه‌ پێچابوو ڕه‌خنه‌ی تووندی له‌ ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ گرت و وتی:

«من بانگ له‌ مێركڵ و گابریل ده‌كه‌م، با سه‌ربازه‌كانیان له‌ كۆنیا بكشێننه‌وه‌. بۆ ئه‌مه‌ریكا، ڕووسیا و ئه‌ورووپا شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره‌یه‌ كه‌ له‌ سووریا كوردان ده‌كه‌نه‌ قوربانی ئه‌ردۆغان. بێده‌نگ مه‌بن و ئیدی به‌ هیچی شێوه‌یه‌ك چه‌ك به‌ توركیا مه‌فرۆشن.»
فورات نیوز
به‌روار:  01/02/2018
162   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
رۆژی ١٩ى ئابی ١٩٧٩ / ٢٨ى گەلاوێژی ١٣٥٨ى کۆچی هەتاوی و هاوکات لەگەڵ گەشەى بزووتنەوەى گەلی کورد لە رۆژهەڵاتى کوردستان و یەک ساڵ لە دواى هاتنە سەر کاری رژێمى کۆمارى ئیسلامیى ئێران، خو درێژه‌ ...
لە شارۆچکەی خانەقین پیاوێکی قەرزار لە دووکانی خاوەن قەرزەکەدا خۆی سوتاند. ئه‌مڕۆ هاوڵاتییەکی دانیشیشتووی شارۆچکەی خانەقین-ی سەر بە پارێزگای دیالە بەناوی ئیسماعیل ئه‌کره‌م له‌ د درێژه‌ ...
كه‌ناڵه‌ ناسراوه‌كانی ئه‌ڵمانیا باس له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كچه‌ ئێزیدیه‌ ده‌كه‌ن بۆ هه‌رێم و داواكاری گشتیشی هێنایه‌ قسه‌ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌شواق حاجی حه‌میدی كچه‌ ئێزیدی هه‌ڵاتووی ده‌ درێژه‌ ...
رووداو - هەولێر سکرتێری گشتیی پێشووتری نەتەوە یەکگرتووەکان و براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، کۆفی عەنان ئەمڕۆ لە تەمەنی 80 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. کۆفی عەنان لەدایکبووی 1938ـی غ درێژه‌ ...
په‌نابه‌ره‌ كورده‌كه‌ی‌ دوورگه‌ی‌ مانوس نوێترین كاری‌ خۆی‌ بلاَوكرده‌وه‌ به‌هرۆز بوچانی‌ ، ئه‌و په‌نابه‌ره‌ كورده‌یه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ پێنج ساڵه‌ له‌ كه‌مپه‌كانی‌ دوورگه‌ی‌ مانوس ده‌ درێژه‌ ...
رووداو - هەولێر سەرۆکی ئەمریکا راگەیاند، ماوەیەکی زۆرە تورکیا بووەتە کێشە و وەک دۆست مامەڵەی نەکردووە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا کە بە پەیامنێرانی ر درێژه‌ ...
بە بەشداری هەزاران کوردستانی هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆسەرشەنگال لە چەندین شاری ئەورووپایی شەرمەزارکرا. هێرشی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەربۆسەرشەنگال لە شارەکانی فرایبوورگ، مانهەیم، شتوت درێژه‌ ...
سەرۆکی پارتی دیموکراتەکانی سوید دەڵێ بۆ ئەوەی کەسێک ببێ بە سویدی پێویستە هەموو میژوو و ڕابردووی سوید بە هی خۆی بزانێ. پرۆسەی ئەم ئاسیمیلەبوونەش کاتێکی زۆری دەوێ. درێژه‌ ...
ئەو شتانەی كە ئینسان لە مەكتەب فێریان نابێ‌ 1- چۆن بە كۆمێنتێ‌ بەرامبەرەكەت راو ئەكەی؟ 2- سێ‌ رێگای كورت بۆ گەیشتنە هەندەران. 3- باشترین جۆرەكانی ماستاو. 4- لەپڕێك ببە بە كوڕ درێژه‌ ...
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ هاوڵاتیانی سویدی دەرەوەی وڵات دەست پێدەکات و هاوڵاتیانی سویدی دانیشتووی هەرێمی کوردستان دەتوانن لە شاری هەولێر دەنگ بدەن. ئەمساڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردن درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   135
کۆی سه‌ردان:   17085609