سوپاى تورک گوندى خالیدیه له کانتۆنى عه‌فرین-یان به ته‌واوى وێران کرد.
ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان
فڕۆکه‌کانى سوپاى تورک گوندى خالیدیه سه‌ربه ناوچه‌ى شێراوا له کانتۆنى عه‌فرین-یان به ته‌واوى وێران کرد.
ئه‌مڕۆ فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى سوپاى تورک گوندى خالیدیه سه‌ربه شێراوا-یان بۆردوومان کرد و گونده‌که‌یان خاپور کرد.
گوندى خالیدیه نزیکه‌ى ١٠ کیلۆمه‌تر له ناوه‌ندى عه‌فرینه‌وه دووره و دانیشتوانه‌که‌ى، که له کورد و عه‌ره‌ب پێکهاتوون، له ڕٍێگه‌ى چاندنى زه‌یتون و گه‌نمه‌وه بژێوى ژیانیان دابین ده‌کرد.
ئاژانسى هه‌واڵى هاوار ئه‌وه‌ى بڵاوکرده‌وه‌ته‌وه، که ئه‌و گونده له‌لایه‌ن فڕۆکه‌کانى سوپاى تورکه‌وه به ته‌واوى وێران کراوه، به‌ڵام ئاماژه بۆ ژماره‌ى قوربانییه‌کان نه‌کراوه.
VIDEO
به‌روار: 01/02/2018
508 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|