ڕەحمەت ئەکیلۆڤ کە 5 کەسی لە ستۆکهۆڵم کووشتوە. نایەوێت زیندانیی هەتایی هەتایی بکرێ
ڕەحمەت ئەکیلۆڤ دانی بە تاوانە تیرۆریستییەکەیدا ناوە بەڵام داوای کردووە کە سزای زیندانیی هەتایی وەرنەگرێت، پارێزەرەکەی ئەکیلۆڤ دەڵێت.

یوهان ئێریکسۆن پارێزەری ئەکیلۆڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کاتژمێر 13 ئەم نیوەڕۆیە ڕای گەیاند کە ئەوەی کە داواکاری گشتی ڕایگەیاند ڕاستە کە ئەکیلۆڤ ئوتومبیلە بارهەڵگرەکەی لێ خوڕیوە و پێنج کەسی کوشتووە و دە کەسی بریندار کردووە. 

هەروەها ئەکیلۆڤ وتوویەتی کە ژمارەیەکی زۆر خەڵکی خستۆتە بەر مەترسی هەوڵی کوشتن.

پارێزەری ئەکیلۆڤ جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئامانجی ئەکیلۆڤ لە کارە تیرۆریستییەکەی لە ناوەڕاستی ستۆکهۆڵمدا بۆ ئەوە بووە کە سوید ناچار بکات بەشداریی لە هاوپەیمانێتییەکان دژ بە داعش نەکات.

جێی باسە داواکاری گشتیی داوای زیندانیی هەتایی و دەرکردنی لە سوید بۆ ئەکیلۆڤ کردوو گەر بێت و تاوانەکەی لەسەر ساغ بێتەوە، پارێزەرەکەی ئەکیلۆڤ دەڵێت ئەکیلۆڤ سزای دەرکردنی لەسوید قوبوڵە بەڵام داوای کردووە زیندانیی هەتایی وەرنەگرێت.

ڕەحمەت ئەکیلۆڤ ئەو پەنابەرە ئۆزبەکییەیە کە لە حەوتی مانگی ئەپریلی ساڵی پار بە ئوتومبێلێکی بارهەڵگر بەنێو ڕێبوارانی شەقامی درۆتنینگاتان لە ناوەڕاستی ستۆکۆڵم لێی خوڕی. ئەو کارە تیرۆریستییە بووە هۆی کوژرانی 5 کەس و برینداربوونی 14 کەس بە سەختی. 

هەر ئەمڕۆ داواکاری گشتیی داوای یاسایی دژ بە ئەکیلۆڤ لە دادگای بەرایی ستۆکهۆڵم تۆمار کرد.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  30/01/2018
1230   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هێزه‌کانى سوریاى دیموکراتى – قه‌سه‌ده‌، بەلێدوانێکى فه‌رمى زانیار و وردەکاری بەرخودان و شه‌ڕ و پێکادانەکانی ٢٤ کاتژمێرى ڕابردووی ئاشکر کرد و ئاماژەی بە کارهێنانی چ درێژه‌ ...
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک ئێمە لە بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید سەردانی فێرگایەکی گەڕەکی خەرهۆلمێنی شاری ستۆکهۆڵمان کرد کە وانەی کوردی تێدا دەوترێتەوە. هەموو ساڵێك ٢١/ ٢ ڕۆژی نێون درێژه‌ ...
ئیمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە 2018.2.21 بەئامادەبوونی خانەوادە و ڕەوەندی کوردی مالمۆ و دەوروبەر تەرمی کاک کامەران شوان للە گۆڕستانی موسڵمانەکانی ڕۆسنگۆردی مالمۆ نێژرا. کامەران شوان پاش ملم درێژه‌ ...
به‌هرۆز ، ده‌نگی‌ دوورگه‌یه‌ك ، ده‌نگی‌ سه‌دان په‌نابه‌ر به‌هرۆز بوچانی‌ ، ناوی‌ ئه‌و په‌نابه‌ره‌ كورده‌یه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ چوار ساڵ و نیوه‌ له‌ كه‌مپه‌كانی‌ دوورگه‌ی‌ مان درێژه‌ ...
خەڵک- ئێران بە توندی ڕەخنەی لە سوید دەگرێت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ڕەسمیی ڕەخنەی توندی ئاراستەی سوید کرد سەبارەت بە پێدانی رەگەزنامە بە پزیشکێکی ئێرانی کە لە سوید مافی درێژه‌ ...
خه‌ندان- ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، کەناڵی ئاسمانی خه‌ندان، وه‌ك به‌شێك له‌ ده‌زگای میدیایی خه‌ندان، كاتژمێر 21:00 په‌خشی ئه‌زموونی له‌سه‌ر فریكوێنسی 12687، هۆریزه‌نته‌ڵ 27500 و له‌ سه درێژه‌ ...
ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان وتەبێژی یەپەگە ڕایگەیاند، هاتنی هێزی سوریا بۆ عەفرین لەسەر داوای ئێمە بووە، ئەوەشی خستەڕوو: هێزەکەی سوپای سوریا لەسەر سنوورەکان جێگردەکرێن و بەش درێژه‌ ...
ئەکیلۆڤ دەڵێت هەندێک پیتزاخانە هەیە لە سویددا کە پارە بۆ پێشمەرگەی کوردستان و پەکەکە دەنێرنەوە تا دژایەتیی داعشی پێ بکەن. ئەمڕۆ لە دادگاییەکەی ئەکیلۆڤدا داواکاری گشتیی لە ئەکیلۆ درێژه‌ ...
پەیکەرێکی لە بڕۆنز دروستکراو بۆ بەختیار عەلی نوسەر و ڕۆماننووس و شاعیر لەلایەن "چێنەر نزار"ی پەیکەرسازەوە دروستکرا، نیوەڕۆی ئەمڕۆش لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی پەردە لەسەر پەیکەرەکە ل درێژه‌ ...
شارپرێس: ساڵح موسلیم، وته‌بێژی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دێمۆكرات - ته‌ڤده‌م له‌ به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانی ساز كرد. موسلیم درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   139
کۆی سه‌ردان:   16368720