چیرۆکی دوو پەنابەر لە ئوستراڵیا
هەژار تەها
مالمۆکورد
له پاش پێنج ساڵ هه‌وڵدان هه‌ر نه‌یانتوانی ببن به خاوه‌نی ئیقامه‌ی خۆیان چیرۆكی دوو په‌ناخواز له‌ناو میدیاكانی ئوسترالیا ده‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت ماڵپه‌ری هه‌واڵی ئه‌ی بی سی نیوز چیرۆكی دوو په‌ناخواز ده‌گێڕێته‌وه كه سێ جار هه‌وڵی گه‌شتنیان به ئوسترالیا له ڕێگه‌ی به‌له‌مه‌وه له دوورگه‌ی پاپانیوگینیاوه شكستی هێناوه.
چیرۆكی ئه‌و دوو په‌نابه‌ره كه به‌ڕه‌گه‌ز پاكستانین و له هۆزی پشتوون له‌وێوه ده‌ستپێده‌كات كه هه‌ردووكیان كه ناویان زه‌لمان و ساماره به ڤیزای كار چوونه‌ته دوورگه‌ی پاپانیوگینیا. ئه‌و دوو په‌ناخوازه ده‌ڵێت نوسینگه‌یه‌ك ئه‌و ڤیزایه‌ی بۆ وه‌رگرتون و پێی گوتون ئه‌و دووریه‌گه به‌شێكه له ئوسترالیا و ده‌توانن له‌وێ داوای مافی په‌نابه‌رێتی له ئوسترالیا بكه‌ن. ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه پاپانیوگینا به‌شێك نیه له ئوسترالیا. به‌لاَم له‌پاش گه‌یشتنیان ، زه‌لمان و سامار پاسپۆرته‌كانیان ده‌دڕێنن و ده‌چنه كۆمیسیۆنی بالاَی ئوسترالیا له‌و دوورگه‌یه و ئه‌وانیش ڕه‌وانه‌ی كۆمیسیۆنی بالاَی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان ده‌كه‌ن به‌لاَم كه‌یسه‌كانیان وه‌ك په‌نابه‌ر قبوڵ ناكرێت و ڕه‌ت ده‌كرێنه‌وه. بۆیه بڕیار ده‌ده‌ن كه به به‌له‌م و به قاچاخ چه‌ند جارێك هه‌وڵ بده‌ن خۆیان بگه‌یه‌ننه ئه‌و دوورگانه‌ی تر كه به‌شێكن له ئوسترالیا و كه له پاش ئه‌و هه‌ولاَنه‌ش هه‌موو جارێك ده‌ستگیركراون و ڕه‌وانه‌ی دوورگه‌ی پاپانیوگینیا كراونه‌ته‌وه. هه‌تا دواجار له یه‌كێك له هه‌وڵه‌كانیادا سه‌ركه‌وتو ده‌بن و ده‌گه‌نه شاری مێلبۆرنی ئوسترالیا. ئه‌وان له ئوسترالیا خۆیان ڕاده‌ستی پۆلیسی ناكه‌ن و ده‌ست ده‌كه‌ن به ژیان له‌و شاره. به‌لاَم له‌پاش چه‌ند مانگێك هێزه‌كانی پاراستنی سنوره‌كانی ئوسترالیا ده‌ده‌ن به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌یاندا و ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن و پاشان ده‌یانگوێزنه‌وه بۆ كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران له داروین و پاشان به فڕۆكه‌یه‌ك و بۆ جاری سێییه‌م دیپۆرتی دوورگه‌ی پاپانیوگینیا كراونه‌ته‌وه. ئه‌وان له ئێستادا كه له‌و دوورگه‌یه‌ن و له‌گه‌ڵ سه‌دان په‌ناخوازی تر له نائومێدیه‌كدا ده‌ژین كه هۆكاره‌كه‌ی بڕیارێك بووه له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌بوونی زانیاری دروست و كه ماوه‌ی ژیانی ئه‌م چیرۆكه پێنج ساڵی خایاندووه ، واته له دوای پێنج ساڵ هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به مافی په‌نابه‌رێتی گه‌ڕانه‌وه چوار گۆشه‌ی یه‌كه‌م.
به‌روار: 30/01/2018
2108 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|