یادی 72مین ساڵوەگەری دامەزرانی کۆماری کوردستان لە مهاباد

کۆمەڵەی مالمۆکورد، ئێوارەی شەممە ٣ی فێبرواری لە هۆڵی کتێبخانەی گاراژێتی مالمۆ، ڕێووڕەسمێک بە بۆنەی ٧٢مین ساڵوەگەری دامەزرانی کۆماری کوردستان لە #مهاباد بەڕێوەدەبات.

پاش گەیشتنی میوانان، ڕێووڕەسمەکە بە کۆڕێکی د. بوڕهان یاسین, مامۆستای زانکۆی لوند دەستپێدەکات کە ناوبراو تێیدا باسێک سەبارەت بە هەلومەرج و چۆنییەتی دامەزرانی کۆماری کوردستان پێشکەش دەکات و ئاوڕێک وە ڕەوشی ئێستای کوردستانیش ئەداتەوە. پاشان بەڵگەفیلمێکی کورت تایبەت بەو یادە پێشکەش دەکرێ و لە درێژەی شەوئاهەنگەکەدا کۆمەڵێک پڕۆگرامی تر وەک، موزیکی زیندوو و سروودی شۆڕشگێڕی بەردەوام دەبێت و بە یاری سەرنجڕاکێش و کێبڕکێ بۆ مناڵان و گەنجان سەبارەت بە مێژووی کۆمار و جوگرافیای کوردستان و خوێندنەوەی بروسکەی پیرۆزبایی حیزب و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، تا درەنگانی شەو درێژە پەیدادەکات.

- چا، قاوە، میوە و شیرینی بۆ میوانان دابین کراوە
- بەشداریکردن بۆ مناڵانی ژێر ١٢ ساڵ بەخۆڕاییە، بۆ ئەندامانی کۆمەڵەی مالمۆکورد ٢٠ کڕۆن و غەیرە ئەندامەکانیش ٥٠ کڕۆنە. پارەکە بۆ قەرەبووکردنی تێچووی چالاکییەکە و خاوێنکردنەوەی شوێنەکە و هتد تەرخان دەکرێ.

کات: شەممە ٠٣-٠٢-٢٠١٨ کاتژمێر ١٨:٣٠ تا ٢٣:٣٠
شــــوێن: گاڕاژێت، لۆننێ گاتان ٣٠، ٢١٤٤٦ مالمۆ
----------------------------------

Sv:
MalmöKurd Förening firar 72:a årsdagen till bildandet av Kurdistan Republiken i #Mihabad på Garaget Bibliotek. Firandet börjar med Lund universitets professor Dr. Burhan Yasins föreläsning om 2y Rebendan och fortsätter med bland annat Dokumentär visning om Kurdistan Republiken, liv kurdisk musik, spännande tävlingar och spel för barn och ungdomar relaterad till kvällens tema, fika osv.

Tid: Lördag 2018-02-03 kl. 18:30 - 23:30
Plats: Garaget, Lönngatan 30, 214 46 Malmö
-----------------------------------------
Kûrmancî:
Komeleye MalmöKurd (MKF) bi sedema 72mîn salvegera damezrana Komara Kûrdîstanê li Mihabadê, cejnêk netevî çêdike. Dr. Burhan Yasin، di ve dê gûtarek derbarê Komara Kûrdîstan pêşkeş dike. MKF fika ji bo mîvanên hêja amadekirîye u hatin ji bo hemû kese.
Dem: Şemme 2018-02-03 katjmêr 18:30 - 23:30 
Plats: Garaget, Lönngatan 30, 214 46 Malmö


به‌روار:  28/01/2018
1366   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
ئەندامانی هێژای کۆمەڵەی مالمۆکورد وەک دەزانن ڕۆژی ٢٤ی فێبرواری کۆنگرەی ساڵانەی کۆمەڵەکە بەڕێوەدەچێ. بە گوێرەی پڕۆگرامی کۆمەڵە، ئەو ئەندامانی کۆمەڵە، کە ساڵێک بەسەر ئەندامەتییاند درێژه‌ ...
بەخێربێن بۆ کۆنگرەی ساڵانەی کۆمەڵەی مالمۆکورد و هاوکات شەوی خێزانی، تێکەڵ بە موزیک و گۆرانی کوردی. - لە دەستپێکی بەرنامەکەدا، پاش خواردنی ئێوارە، کۆنگرەی ساڵانەی کۆمەڵە دەگیرێ درێژه‌ ...
مەراسیمی ناشتن وپرسەی کامەران شوان لە مالمۆ ڕۆژی چوارشەممە 2018.2.21 تەرمی کاک کامەران شوان کات 10.00 بەیانی دەهێنرێتە مزگەوتی ڕۆسنگۆرد و پاش شتن و نوێژی نیوەڕۆ بۆ ناشتن دەبرێت درێژه‌ ...
بەداخەوە ئیمشەو شەوی یەکشەممە 2018.2.18 کاک کامەران شوانی بەنەخۆشی لە مالمۆ کۆچی دوایی کرد. پاشان لە ناشتن و پرسەکەی ئاگادارتان دەکەینەوە. مالمۆکورد درێژه‌ ...
بانگەواز بۆ بەشداری لە ڕێپێوان وڵاتپارێزانی هێژا، ڕێپێوانێک بەمەبەستی داواکردنی ئازادی بۆ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و شەرمەزارکردنی هێرشی سەر #عەفرین لە مەیدانی ستورتۆریەتی لوندەوە دە درێژه‌ ...
پێوویستمان بە خانوویەکی یەک یان دوو ژووری هەیە بۆ کرێ لە مالمۆ و بەدەستی دوو... هەرکەس دەتوانێ بۆمان پەیدا بکا پەیوەندی بکەن بەم ژمارەیەوە 0737351051 هەموو ئاگادارییەکانی مالمۆ درێژه‌ ...
بانگەواز بۆ بەشداری لە ڕێپێوانێکی دوور و درێژ وڵاتپارێزانی هێژا، ڕێپێوانێکی هێمنانە پێشنیوەڕۆی هەینی، بە مەبەستی داخوازکردنی ئازادی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لە شێڤلینگە دەستپێدەکات و درێژه‌ ...
بۆ پشتگیری و هاودەنگی و دژی پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر عەفرین هونەرمەند مامۆستا شۆڕش قەرەداخی چالاکیەکی هونەری لە یانەی کوردی"میدیــــــا" ی ئەمستردام پێشکەش دەکات ڕۆژی یەک درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   131
کۆی سه‌ردان:   16368709