فیلمێکی کوردی لە چلویەکەمین فێستیڤاڵی نێونەتەویی سوید بەشداری دەکا
ئەمساڵ فیلمی دۆکیۆمێنتاری (The Deminer) واتە "مینهەڵگرەوە" لە دەرهێنانی هۆگر هرۆری بەشداری لە فێستیڤاڵی فیلمی یۆتۆبۆری دا دەکات.

ئەمڕۆ لە شاری یۆتۆبۆری چلویەکەمین فێستیڤاڵی نێونەتەویی فیلم دەست پێدەکات کە گەورەترین ڤیستیڤاڵی فیلمە لە باکووری ئوروپا، ساڵانە تیمی بەرنامەرێژی فێستیڤاڵەکە بەجیهاندا دەگەڕێن بۆ ئەوەی فیلم بانگهێشتی یۆتۆبۆری بکەن، فێستیڤاڵەکە  ١١ رۆژ دەخایەنێ و نزیکەی ٤٥٠ فیلم لە ٨٠ وڵاتی جۆراوجۆر پێشان دەدرێ. ئەم فێستیڤاڵە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٧٩ دەستی پێکرد و ساڵانە سەرنجی خەلکێکی زۆر بۆ لای خۆی رادەکێشێ، لە کۆتایی فێستیڤاڵەکەدا کۆمەڵێک دیاری بە سەر فیلمە براوەکاندا دابەش دەکرێن، گەورەترین خەڵاتی ئەم فێستیڤاڵە (Dragon Award Best Nordic Film) کە بێجگە لە واتا سێمبۆلیەکەی بڕی یەک ملیۆن کرۆن لەخۆی دەگرێ.

 ئەمساڵ  فیلمی دۆکیۆمێنتاری (The Deminer)  واتە "مینهەڵگرەوە" لە دەرهێنانی هۆگر هرۆری بەشداری لەم فێستیڤاڵەدا دەکا و لەگەڵ هەشت فیلمی دیکە بۆ نموونە وەک  فیلمی دۆکیۆمێنتاری (Golden Dawn Girls) لە دەرهێنانی(Håvard Bustnes) کە بەرهەمی هاوبەشی نۆروێژ، دانمارک و فینلاندە  بۆ وەرگرتنی خەڵاتی (Dragon Award Best Nordic Documentary)    نێودێرکراون، 
 

هەر  لە ناو لیستی کاندیدکراوان بۆ ئەم خەڵاتە فیلمی(My Heart Belongs to Daddy) دەبینرێت کە لە دەرهێنانی(Sofia Haugan)ە و بەرهەمی هاوبەشی سوید و نۆروێژە.
فیلمی (The Deminer) کە لە لایەن (Antonio Russo Merenda), (Hogir Hirori) بەرهەم هێنراوەو شێنوار کەمالیش دەرهێنەری دووهەمی فیلمەکەیە و رۆژی سێشەممەی حەوتووی داهاتوو لە فیستیڤاڵی فیلمی یۆتۆبۆری پێشان دەدرێ، ئەوە دووهەمین فێستیڤاڵە کە بەشداری تێدا دەکات، هۆگر ئاماژە بەوە دەکات کە لە فێستیڤالی ئامستردام دا کە لە مانگی ١١ی ٢٠١٧ بەڕێوەچوو، خەڵاتی لیژنەی داوەران بە فیلمەکەی بەخشراوە.

هۆگر لە وڵامی پرسیارێکی بەشی کوردی رادیۆی سوید دا کە گەلۆ ئەم فیلمە چ پەیامێکی تێدایە دەڵێ:

" ئەگەر مرۆڤ بیهەوێ ژیانی خەڵکی دیکە رزگار بکات، ئەوا دەتوانێ رزگاری بکات، فاخر لە زۆر شوێنان بریندار دەبێ و هەڕەشەی لێدەکرێ، بەڵام ئەو رزگارکردنی کەسانی دیکەی لە ژیانی خۆشی بۆ گرینگتر بوو"

 ئەم فیلمە بۆ یەکەم جار لە ساڵرۆژی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە واتە لە ١٦ی سێی ٢٠١٨ دا دێتە سەر شاشەکانی سینەما.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  26/01/2018
113   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هێزه‌کانى سوریاى دیموکراتى – قه‌سه‌ده‌، بەلێدوانێکى فه‌رمى زانیار و وردەکاری بەرخودان و شه‌ڕ و پێکادانەکانی ٢٤ کاتژمێرى ڕابردووی ئاشکر کرد و ئاماژەی بە کارهێنانی چ درێژه‌ ...
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک ئێمە لە بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید سەردانی فێرگایەکی گەڕەکی خەرهۆلمێنی شاری ستۆکهۆڵمان کرد کە وانەی کوردی تێدا دەوترێتەوە. هەموو ساڵێك ٢١/ ٢ ڕۆژی نێون درێژه‌ ...
ئیمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە 2018.2.21 بەئامادەبوونی خانەوادە و ڕەوەندی کوردی مالمۆ و دەوروبەر تەرمی کاک کامەران شوان للە گۆڕستانی موسڵمانەکانی ڕۆسنگۆردی مالمۆ نێژرا. کامەران شوان پاش ملم درێژه‌ ...
به‌هرۆز ، ده‌نگی‌ دوورگه‌یه‌ك ، ده‌نگی‌ سه‌دان په‌نابه‌ر به‌هرۆز بوچانی‌ ، ناوی‌ ئه‌و په‌نابه‌ره‌ كورده‌یه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ چوار ساڵ و نیوه‌ له‌ كه‌مپه‌كانی‌ دوورگه‌ی‌ مان درێژه‌ ...
خەڵک- ئێران بە توندی ڕەخنەی لە سوید دەگرێت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ڕەسمیی ڕەخنەی توندی ئاراستەی سوید کرد سەبارەت بە پێدانی رەگەزنامە بە پزیشکێکی ئێرانی کە لە سوید مافی درێژه‌ ...
خه‌ندان- ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، کەناڵی ئاسمانی خه‌ندان، وه‌ك به‌شێك له‌ ده‌زگای میدیایی خه‌ندان، كاتژمێر 21:00 په‌خشی ئه‌زموونی له‌سه‌ر فریكوێنسی 12687، هۆریزه‌نته‌ڵ 27500 و له‌ سه درێژه‌ ...
ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان وتەبێژی یەپەگە ڕایگەیاند، هاتنی هێزی سوریا بۆ عەفرین لەسەر داوای ئێمە بووە، ئەوەشی خستەڕوو: هێزەکەی سوپای سوریا لەسەر سنوورەکان جێگردەکرێن و بەش درێژه‌ ...
ئەکیلۆڤ دەڵێت هەندێک پیتزاخانە هەیە لە سویددا کە پارە بۆ پێشمەرگەی کوردستان و پەکەکە دەنێرنەوە تا دژایەتیی داعشی پێ بکەن. ئەمڕۆ لە دادگاییەکەی ئەکیلۆڤدا داواکاری گشتیی لە ئەکیلۆ درێژه‌ ...
پەیکەرێکی لە بڕۆنز دروستکراو بۆ بەختیار عەلی نوسەر و ڕۆماننووس و شاعیر لەلایەن "چێنەر نزار"ی پەیکەرسازەوە دروستکرا، نیوەڕۆی ئەمڕۆش لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی پەردە لەسەر پەیکەرەکە ل درێژه‌ ...
شارپرێس: ساڵح موسلیم، وته‌بێژی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دێمۆكرات - ته‌ڤده‌م له‌ به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانی ساز كرد. موسلیم درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   161
کۆی سه‌ردان:   16368777