حەوت ئەندامی خێزانێك لە عەفرین شەهید بوون
بەهۆی بۆردومانی توركیاوە لەسنوری عەفرین حەوت ئەندامی خێزانێك شەهیدبوون.
ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز بڵاویكردەوە، بۆردومانەكە بەرەبەیانی رۆژی هەینی لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە كراوەتە سەر ناوەندی ناحیەی موباتا، دواتریش ناحیەكە بە هاوەن بۆردومانكراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، بەهۆی بۆردومانەكانەوە خێزانێكی حەوت كەسی شەهیدبوون، كە تەرمی دوانیان هێشتا لەژێر داروپەردوی ماڵەكەدا ماونەتەوە و تەرمی پێنجی دیكەیان دەرهێنراون.
ئەو پێنج كەسەی تەرمەكانیان دۆزراوەتەوە پێكهاتوون لە (تەها خاتر، ئامینە خاتر، زەكیە خاتر، سلێمان خاتر، ئیسرا خاتر).
بەوتەی پەیامنێری ئاژانسەكە، ئەو خێزانە لە ئیدلبەوە ئاوارەی كانتۆنی عەفرین بوون و لەدەست سوپای توركیا و گروپە هاوپەیمانەكانی هەڵهاتبوون.
رۆژی 20 ی كانونی دووەم سوپای توركیا و گروپە توندرشەوە سوریەكانی سەر بە ئەنقەرە هێرشێكی بەرفراوانیان بۆ سەر شاری عەفرینی دەوروبەری دەستپێكرد، بەوتەی بەرپرسانی ئەو كانتۆنەی رۆژئاوای كوردستان، هەرچەندە تا ئێستا یەك گوندی هەریچمەكەشیان نەكەوتوەتە دەست هێرشبەران، بەلام بەهۆی تۆپباران و بۆردومانەكانەوە دەیان هاولاتی مەدەنی بوونە قوربانی، كە بەشێكیان ئەو ئاوارانەن كە بە هۆی شەڕی ناوچەكانی تری سوریاوە پەنایان بۆ عەفرین بردبوو.

نەوا

به‌روار:  26/01/2018
611   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   340
کۆی سه‌ردان:   29232489