ئاسایشی ئاکرێ له‌سه‌ر پۆستێكی فه‌یسبوك هه‌ڵسوڕاوێكی گۆڕانی ده‌ستگیركرد
ئاسایشی پارتی له‌سه‌ر پۆستێكی فه‌یسبوك كه تێیدا ستایشی به‌رگری شه‌ڕڤانانی عه‌فرین ده‌كات دژی هێرشی سوپای توركیا، هه‌ڵسوڕاوێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی له ئاكرێ ده‌ستگیر كردوه.
محه‌مه‌د هه‌ركی به‌رپرسی بازنه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئاكرێ به KNNی راگه‌یاند: ئاسایشی پارتی له دینارته هه‌ڵسوڕاوێكی گۆڕانی به ناوی عوسمان زێباری ده‌ستگیركردووه له‌سه‌ر پۆستێكی فه‌یسبوك كه دژی له‌شكركێشی توركیا بۆ سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین و بیههڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێم بوزه.
وتیشی: ئه‌و ههڵسوڕاوهیان ماوه‌ی دوو رۆژه ده‌ستگیر كراوه, سه‌ره‌تا لای ئاسایشی دینارته بووه، به‌ڵام دواتر گوزراوه‌ته‌وه بۆ ئاسایشی ئاكرێ و تا ئیستاش ئازاد نه‌كراوه.
له باره‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان KNN په‌یوه‌ندی كرد به ئاسایشی ئاكرێ وه, به‌ڵام ئاسایشی ئاكرێ ره‌تیكردوه له‌و باره‌یه‌وه رونكردنه‌وه و لێدوان بدات.
کەی ئێن ئێن
بهروار: 25/01/2018
639 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|