ڤیدیۆی کوژراوەکانی سوپای تورک لە عەفرین
ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە، وێنە و ڤیدیۆی کوژراوەکانی سوپای تورک لە عەفرینی بڵاوکردەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە بە مەبەستی ئاشکراکردنی درۆکانی میدیاکانی سەربە ئاکەپە کە ئاماری کوژراو بریندارەکانی سوپای تورک بڵاوناکەنەوە، وێنە و ڤیدیۆی کوژراوەکانی سوپای تورکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە یەپەگە لەگەڵ ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە بڵاوی کردووەتەوە ڕاگەیەندراوە: میدیاکانی تورکیا باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی سوپای تورک بەپەلە لە پێشڕەویدان، ئەوە لە کاتێکدا کە لە هەموو بەرەکان گورزی کوشندەیان بەرکەوتووە، سەرەڕای هەموو هێرشە ئاسمانییەکان و هەروەها زیادکردنی هێزە زەمینییەکانیان نەیانتوانیوە تەنانەت هەنگاوێکیش پێشڕەوی بکەن.

VIDEO 🎥
به‌روار:  25/01/2018
1787   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   283
کۆی سه‌ردان:   29253813