سەنتەری پالمێ هێرشەکەی تورکیا سەرکۆنە دەکات لە عەفرین
تورکیا دەبێت دەستبەجێ هێرشە ئاسمانییەکانی دژ بە بنکە کوردییەکان لە باکوری سوریا ڕابگرێت، بەرپرسی گشتیی سەنتەری نێونەتەوەیی پالمێ دەڵێت.

ئاننا سوندسترۆم بەرپرسی گشتیی (Olof Palme International Center) سەنتەری نێونەتەوەیی ئولوف پالمێ بۆ بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید دەڵێت بەداخەوە کە لیژنەی ئاساییش لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان نەیانتوانی لە کۆبوونەوە ئاوارتەکەی دوێنێیاندا بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی تورکیا هاودەنگ بن, دیارە ئەم پرسە وڵاتانی جیهان لەسەری ناکۆکن و بەداخەوە تورکیا کە ڕۆڵیکی گرنگ لە پرسی ئاساییشی ناوچەکەدا دەبینێت و چەند وڵاتێکی بەهێزی لە لیژنەی ئاساییشی نەتەوەیەکگرتووەکان پشتی تورکیا دەگرن.

ئەمەش بەو مانایە نییە کە پشتگیریی لە هێرشەکانی ئەم دواییە بکەن بەڵکە وڵاتان دەیانەوێت دبلۆماسییانە هەڵسووکەوت لەگەڵ تورکیا بکەن و خۆیان لەسەر پرسی کورد و تورکیا ساغ ناکانەوە.

 بەڵام بیرمان نەچێت کە چەند وڵاتێک بۆ نموونە سوید و فەڕەنسا پشتگیریی لە کوردەکان دەکەن.

هەر لە ماڵپەڕی سەنتەری ئولوف پالمێدا هاتووە کە هەڵبەتە دیارە کە تورکیا دەیەوێت دەسەڵاتی کوردەکان لە سوریا سنووردار بکات لەهەمانکاتدا دەیەوێت دەنگی زیاتر بۆ خۆی ڕاکێشیت و ئەم هێرشانە وەک بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ناوخۆو و هەڵبژاردنی سەرۆک ساڵی داهاتوو بەکار بهێنێت.

جیی باسە نێردراوێ ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ستافان دێ میستورا هەفتەی داهاتوو دانووستانەکانی ئاشتی جارێکی دیکە لە شاری سۆتچی لە ڕوسیا دەست پی دەکاتەوە و بەو هیوایەن کە ئەم جارە بگەنە ڕێککەوتنێک، بەڵام تا ئێستا و لە هەموو دانووستانەکاندا پارتی یەکێتیی دیموکرات پەیەدە کە زۆینەی کوردەکانی سوریای لە خۆ گرتووە، پەڕاوێز خراوە.

گەر بێت و ئەمجارەش پەیەدە بانگهێشتی ئەو دانووستانانە نەکرێت ئەوا هەوڵەکانی ئاشتی پێش ناکەوێت. لەبەرئەوەی دەبێت هەموو هێز و لایەنەکان بەشدار بن تا ئاشتی بەرقەرار بێت بەڕای ئاننا سوندسترۆم بەرپرسی گشتیی سەنتەری نێونەتەوەیی ئولوف پالمێ.

ئەم لێدوانانی بەرپرسی سەنتەری ئەلوف پالمێ لە کاتێکدایە کە تورکیا لە ئێوارەی ڕۆژی شەممەی ڕابوردوودا هێرشە سەربازییەکانی بۆ سەر بنکەکانی پەیەدە لە عەفرین دەست پێ کرد.

بەپێی چاودێرانی مافی مرۆڤی سووری لە بەریتانیا ئەو هێرشانە بوونەتە هۆی کوژرانی چەندان سیڤیل
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە

به‌روار:  24/01/2018
640   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   260
کۆی سه‌ردان:   29220933