گەنجێک لە ھەڵەبجە چوار کەسی خێزانەکەی خۆی کوشت
خەندان- زانیار مەلازادە
کەمێک لەمەوبەر گەنجێک لەناو شاری ھەڵەبجە چوار کەس لە ئەندامانی خێزانەکەی خۆی کوشت.
بەپێی وتەی کەسوکاری کوژراوەکان چوار کەس کوژراون.
لەئێستادا پۆلیسی ھەڵەبجە لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەکات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەڕووداوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت،بە خەندان-ی ڕاگەیاند کە بکوژەکە باوک و دایک و دووبرای خۆی، یەکێکیان تەمەنی ١٦ ساڵە، و ئەوی دیکەیان تەمەنی لەنێوان ٨ بۆ ٩ ساڵاندایە، کوشتووە، و بکوژەکەش دەستگیرکراوە.
بهروار: 22/01/2018
1169 جار خوێندراوهتهوه
|