چەندین کەسایەتی جیهانی: مەهێڵن عەفرین ببێت بە کۆبانییەکی دیکە
ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

چەندین نوسەر، ڕۆشنبیر، ئەکادیمیسییەن و دەرهێنەری بەناوبانگی جیهان لە بارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، کە مەهێڵن عەفرین ببێتە کۆبانێییەکی دیکە.

 

شەوی ڕابردوو ڕاگەیەندراوێک لەلایەن چەند کەسایەتیی ڕۆشنبیری جیهانەوە بڵاوکرایەوە، کە میکڵ هارتی فیلسوف، نوام چامسکیی فیلسوف و داڤید فیلیپسی دەرهێنەر سێ لەوانن، ئەو ڕۆشنبیر و ئەکادمیسیانە هۆشدارییاندا لەسەر هێرشکردبە سەر عەفرین.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە بە سەردێڕی مەهێڵن عەفرین ببێت بە کۆبانییەکی دیکە، دەستیپێکردووە، هاتووە:"ئێمە، وەک چەند ئەکادیمى و چالاکوانێکی مافەکانی مرۆڤ، لە بری لیدەر و سەرۆکەکانی ڕوسیا، ئێران و ئەمریکا، لە خوارەوە واژومان کردووە، دەبێت دڵنیابین لەوەی کە نابێت سەروەریی سنورەکانی سوریا لەلایەن تورکیاوە بشکێنرێت و هێرش بکرێتە سەر خەڵکی عەفرین لە سوریا، دەبێت لێیان گەڕێن لە ئاشتییدا بژین.

 

هەروەها هاتووە: عەفرین، کە بە شێوەیەکی سەرەکی زۆرینەی خەڵکەکەی کوردن، یەکێکە لە سەقامگیرترین و ئارامترین ناوچەکانى سوریا، لەگەڵ کەمێک لە یارمەتی نێودەوڵەتی، عەفرین وەک شارێک لەم پێنج ساڵەی دوایی پەنابەرێکی زۆری گرتووەتە خۆی، ئەمەش وایکرد کە ژمارەی دانیشتوانی دوو ئەوەندە زیاد بکات بۆ ٤٠٠هەزار، عەفرین ئێستا بە دوژمنێکی زۆرەوە گەمارۆ دراوە: لەوانە گرووپە جیهادییەکانی سەر بە تورکیا (کە لە لایەن تورکیاوە پشتگیری دەکرێن)، ئەلقاعیدە و خودی تورکیاش.

 

ئاماژە بەوەشکراوە: ئەردوغان هەڕەشەی هێرشکردنە سەر شەڕڤانە کوردەکانی هاوبەشی ئەمریکا دەکات - واتا هێرشکردنە سەر یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە، کە ئەمریکا بوو بە دۆست و هاوپەیمانیان لە دژی داعشدا، تورکیا یەکینەکانی پاراستنی گەل بە "تیرۆریست" تاوانبار دەکات سەرەڕای ئەوەی یەپەگە ڕێچکەیەکی دورمەودای تۆمارکردووە لە بونیادنانی ئەنجومەنێکی دیموکراتی لۆکاڵی لە هەر شارۆچکەیەک کە لە ژێر چنگی داعش ئازدکرابێت، پاش ئەوە یەپەگە تەنها خولیا و ئەرکی ئەوە بووە وەک هێزێکی بەرگریکار لە کورد و که‌مه‌نەتەوەکانی تر کە لە ژێر سایەی فیدڕاڵی دیموکراتی باکوری سوریادا دەژین، بمێنێتەوە، هەروەها ئەو ناوچەیە بە "ڕۆژئاڤا"ش ناسراوە کە تێیدا عەفرین وەک شارێک دەگرێتەخۆ.

 

لە درێژەی ئەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: تورکیا هێزێکی زەبەلاح و گەورەی لە سەر سنوورەکانی عەفرین جێگیرکردووە و ئەردوغانیش بەڵێنی داوە کە هێرش بکاتە سەر کانتۆنەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکان بە هەموو هێزییەوە، پاشان دەست بکات بە وێرانکردن و خاپورکردنی ئەو ناوچە ئارامانە، و هەزاران خەڵکی سڤیل و پەنابەر بخاتە ژێر مەترسییەوە، هەموو ئەمانە بە شێوەیەکی فراوان تۆڵەکردنەوە و هێرشکرنە بۆ سەر کورد.

 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەم جۆرە هێرشە دژ بە خەڵکی ئاشتیخوازی عەفرین کردەوەیەکی ڕوون و ئاشکرای دەستدرێژیکردنە، دژ بە ناوچەی ژێر فەرمانڕەواییەکی ئاشتیخواز و دیموکرات، تورکیا ناتوانێت ئەم جۆرە هێرشە جێبەجێ بکات بە بێ ڕەزامەندبوونی ڕوسیا، ئێران و سوریا- تەنانەت سستی و ناچالاکیی ئەمریکاش، بۆ وەستانی، خەڵکی کورد بە لە دەستانی هەزاران کوڕ و کچی گەج کە بەشداری یەپەگە و یەپەژە دەبوون ئارامی گرت و دانی بەخۆداگرت، دەرئەنجامی ئەمانەش بۆ ڕزگارکردنی جیهان بوو لە داعش، ئەمریکا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت هەر ئێستا هەڵگری پابەندبوونێکی ئەخلاقی بن بۆ پشتگیریکردنی خەڵکی کورد، ئێمە داوا لە بەرپرسانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێوده‌وڵه‌تى دەکەین سەقامگیری و ئارامی و ئاسایشی عەفرین گه‌ره‌نتى و مسۆگەر بکەن و چیدی ڕێگا لە دەستدرێژیی زیاتری تورکیا بگرن بۆ سەر سوریا و سنورەکانی سوریا.

 

ئەوانەی واژوویان کردووە :

 

نوام چۆمسکی : پرۆفیسۆر، پەیمانگای ماساچوسێت

داڤید هارڤەی : پرۆفیسۆری لە بەشی ئەنسرۆپلۆژیا و جیۆگرافیا بە پلەی ئەمتیاز

مایکڵ هارت : فەیلەسوفی ساسیی و پرۆفیسۆری ئەدەبی زانکۆی دیۆک

مایکڵ واڵزەر : پرۆفیسۆر زانکۆی برنستۆن

کارلۆت بۆنچ : پرۆفیسۆر زانکۆی ڕۆتجێر

تۆد گتیڵن : سۆسۆلۆجیست زانکۆی کۆڵۆمبیا

داڤید گرایبەر : پرۆفیسۆری ئەنسرۆپۆلۆجیا

نەجدی ئەلعەلی : پرۆفیسۆر لە زانکۆی لەندەن

مارینە سترین : پرۆفیسۆری یاریدەدەر، بێنمینگهام

ئان سنیتۆ : پرۆفیسۆر..

بیل فلێختەر : سەرۆکی پێشووی کۆڕی ترانس ئەفریکا

داڤید فلیپس : دەرهێنەر

جۆی لاورانس : دەرهێنەری فیلم و فۆتۆگرافەر

مێریس تاکس : نوسەر

دێبی بوکچین : نوسەر ڕۆژنامە نوس

 
به‌روار:  20/01/2018
579   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1202
کۆی سه‌ردان:   29236985