سوپاى تورک حه‌وت ڕۆژه عه‌فرین تۆپباران ده‌کات
ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان
سوپاى تورکیا دووباره ده‌ستى کرده‌وه به تۆپبارانکردنى عه‌فرین به‌وه‌ش ماوه‌ى حه‌وت ڕۆژه عه‌فرین تۆپباران ده‌کات.
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ جارێکى تر سوپاى تورک عه‌فرینى تۆپباران کرد و تا دوانیوه‌ڕۆ تۆپبارانه‌که به‌رده‌وام بوو.
سوپاى داگیرکه‌رى تورک گونده‌کانى قه‌ره باب و کهمپاشا و پردى حهشارکه و ده‌وروبه‌رى گوندى هۆبهک و گرد و ته‌پۆڵکه‌کانى هه‌رێمى ڕاجۆ-ى له عه‌فرین تۆپباران کرد.
به‌پێى ئاژانسى هاوار، شه‌ڕڤانان وه‌ڵامى تۆپبارانه‌کانى سوپاى تورک-یان داوه‌ته‌وه.
ئه‌م تۆپبارانانهى سوپاى تورک له کاتێکدایه که ماوه‌یه‌که ده‌سه‌ڵاتدارانى تورک هه‌ڕه‌شه‌ى هێرشکردنه سه‌ر عه‌فرین ده‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش هێزێکى زۆریان له سنورى عه‌فرین کۆکردوه‌ته‌وه.
بهروار: 19/01/2018
429 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|