لە ئازادکردنی ڕەققە 600 شەڕڤانی ژن شەهید بوون
شارپرێس:
وتەبێژی یەپەژە ڕایدەگەێنێت "لە میانەی شەڕەکانی ڕزگارکردنی شاری ڕەققەدا ٦٠٠ شەڕڤانی ژن کوژراون.


ئەمڕۆ پێنج‌شەممە نەسرین عەبدوڵڵا وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "لە میانەی شەڕەکانی ڕزگارکردنی پارێزگای ڕەققەی باکوری سوریا لە داعش ٦٠٠ شەڕڤانی ژن گیانیان لەدەستداوە".

 

نەسرین عەبدوڵا ئاماژەی بەوەشدا "ئەو ژنە شەڕڤانانەی بەشداریـیان لە ئۆپەراسیۆنە لەشکریـیەکانی دژی داعش کردبوو تەنیا کورد نەبوون، بەڵکو عەرەب و بیانیشیان لە نێودابوو و هەندێکیشیان گیانیان لەدەستداوە".


وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژنان باسی لەوەش کردوە "ژمارەیەک لە کچان و ژنانی عەرەبی ڕەققە هاتوونەتە نێو ڕیزەکانی یەپەژەوە تاوەکو شەڕی داعش و گروپە تێرۆرستیـیەکانی دیکە بکەن".


جێی ئاماژەیە لە مانگی دەی ساڵی ڕابردوو هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پاڵپشتی هێزی تایبەتی ئەمەریکا و هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی شاری ڕەققەیان بە تەواوی لە داعش ڕزگارکرد. مەزەندەدەکرێت بە هەزاران چەکداری داعش لە میانەی ئۆپـەراسیۆنەکەدا کوژرابن.
هـ ـ ر
به‌روار:  19/01/2018
533   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   601
کۆی سه‌ردان:   29251097