ئەو ئەفسەرەی ئیمڕۆ لەچەمچەماڵ خۆی خنكاند خاوەنی 500 دینارە
ئێوارەی ئەمڕۆ(چوارشەممە) ئەفسەرێكی وەزارەتی پێشمەرگە لەنێو باخچەی (8ی ئازار) لەچەمچەماڵ خۆی خنكاندوە.

ئاوێنە: بەپێی سەرچاوەیەكی پۆلیس لەقەزای چەمچەماڵ ناوبراو بەپەت بەیەكێك لە دارەكانی باخچەكەدا هەڵواسیوە.   

ئەو كەسە ناوی (أ. ر. ع.)و لەدایكبوی ساڵی 1970یە، بەپێی وتەی كەسانی نزیك لە روداوەكە لەبەر بێ پارەیی پەنای بردۆتە بەر خۆخنكاندنی.

بەپێی سەرچاوەیەكی تەندروستیش ناوبراو تەنیا 500 دیناری عێراقی و دو وێنە لەگیرفانیدا بوە.


به‌روار:  17/01/2018
1233   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   911
کۆی سه‌ردان:   29263492