فڕۆكەیەكی جەنگی توركیا کەوتە خوارەوە
خەندان- هاوكار یونس
فڕۆكەیەكی جەنگی توركیا لەپارێزگای ئیسپارتا لە هەرێمی ئەناتۆڵیان تێكشكاو بەهۆیەوە سێ سەربازی توركیا گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئاژانسی حوریەتی دەیلی نیوز-ی توركی، فڕۆكەكە بارهەڵگر بووە.
پارێزگاری ئیسپارتا كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكەی پشتڕاستكردووەتەوەو رایگەیاندووە، دوو فڕۆكەوان و كارمەندێكی تەكنیكی بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
هۆكاری كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكە تا ئێستا نەزانراوە، بەڵام تەموموژێكی چڕ ناوچەكەی گرتووەتەوەو پێدەچێت بەوهۆیەوە كەوتبێتە خوارەوە.
فڕۆكەكە لە جۆری CN235 كاسای سەربازی بووە، لەكاتژمێر 11:03 خولەكی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە لە بنكەی سەربازی ئەسكی شەهر-ەوە دەرچووە، بەئامانجی بەشداریكردن لە مەشقێكی سەربازیدا، بەڵام لەكاتژمێر 12:50 خولەكی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پەیوەندی به بنكەكەیهوه پچڕاوەو لەكاتژمێر 2:30 خولەك تیمەكانی فریاكەوتن توانیویانە پاشماوەو تەرمی تیمی فڕۆكەكە بدۆزنەوە.
بهروار: 17/01/2018
520 جار خوێندراوهتهوه
|