سەڵاحەدین بەهادین کشانەوەی یەکگرتووی لە حکومەت راگەیاند
خەندان- شەوکەت قادر

سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند یەکگرتووی ئیسلامی لەم کابینەیەی ئێستای حکومەت دەکشێتەوە.

سەڵاحەدین بەهادین ئەمشەو لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەشاری هەولێر رایگەیاند دوای چاوەڕوانکردنی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان و گوێگرتن لەوەڵامی ئەوان، ئەمڕۆ بەزۆینەی دەنگی ئەنجومەنی سەرکردایەتییەکەیان بڕیاری کشانەوەیان لەم کابینەیەی ئێستای حکومەتی هەرێم داوە.

 وتیشی "هەستمانکرد ئیرادەیەک هەیە کە سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی دەیانەوێت چاکسازیی بکەن، بەڵام کێشەیەکان کەڵەکەبوون و لەئیرادەی ئەوانیشدا نییە."
ئەمینداریی یەکگرتوو ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە حزبەکەی لەکۆتایی ساڵی 2017 دوای "ئەو گەلەکۆمەیەکی کرایە سەر کوردستان بەبیانووی ریفراندۆم " سووربوون لەسەر ئەوەی حکومەت لەو دۆخەدا جێنەهێڵین و هەلێکی چاکسازیی بدەنە حکومەت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد "نەمانتوانی چاکسازییەک بخەینەڕوو دڵخۆشکەربێت، بەتایبەتی لەبارەی مووچەی هاوڵاتیان".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە کۆتایی مانگی رابردوو هەریەک لە بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی بەهەمان شێوە بڕیاریان دا بەکشانەوەی لەحکومەتی هەرێمی کوردستان، لەئێستاشدا تەنها وەزیرەکانی یەکێتی و پارتی لە کابینەی هەشتی حکومەتی هەرێمدا ماون.
 
 
به‌روار:  17/01/2018
97   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
رۆژی ١٩ى ئابی ١٩٧٩ / ٢٨ى گەلاوێژی ١٣٥٨ى کۆچی هەتاوی و هاوکات لەگەڵ گەشەى بزووتنەوەى گەلی کورد لە رۆژهەڵاتى کوردستان و یەک ساڵ لە دواى هاتنە سەر کاری رژێمى کۆمارى ئیسلامیى ئێران، خو درێژه‌ ...
لە شارۆچکەی خانەقین پیاوێکی قەرزار لە دووکانی خاوەن قەرزەکەدا خۆی سوتاند. ئه‌مڕۆ هاوڵاتییەکی دانیشیشتووی شارۆچکەی خانەقین-ی سەر بە پارێزگای دیالە بەناوی ئیسماعیل ئه‌کره‌م له‌ د درێژه‌ ...
كه‌ناڵه‌ ناسراوه‌كانی ئه‌ڵمانیا باس له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كچه‌ ئێزیدیه‌ ده‌كه‌ن بۆ هه‌رێم و داواكاری گشتیشی هێنایه‌ قسه‌ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌شواق حاجی حه‌میدی كچه‌ ئێزیدی هه‌ڵاتووی ده‌ درێژه‌ ...
رووداو - هەولێر سکرتێری گشتیی پێشووتری نەتەوە یەکگرتووەکان و براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، کۆفی عەنان ئەمڕۆ لە تەمەنی 80 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. کۆفی عەنان لەدایکبووی 1938ـی غ درێژه‌ ...
په‌نابه‌ره‌ كورده‌كه‌ی‌ دوورگه‌ی‌ مانوس نوێترین كاری‌ خۆی‌ بلاَوكرده‌وه‌ به‌هرۆز بوچانی‌ ، ئه‌و په‌نابه‌ره‌ كورده‌یه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ پێنج ساڵه‌ له‌ كه‌مپه‌كانی‌ دوورگه‌ی‌ مانوس ده‌ درێژه‌ ...
رووداو - هەولێر سەرۆکی ئەمریکا راگەیاند، ماوەیەکی زۆرە تورکیا بووەتە کێشە و وەک دۆست مامەڵەی نەکردووە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا کە بە پەیامنێرانی ر درێژه‌ ...
بە بەشداری هەزاران کوردستانی هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆسەرشەنگال لە چەندین شاری ئەورووپایی شەرمەزارکرا. هێرشی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەربۆسەرشەنگال لە شارەکانی فرایبوورگ، مانهەیم، شتوت درێژه‌ ...
سەرۆکی پارتی دیموکراتەکانی سوید دەڵێ بۆ ئەوەی کەسێک ببێ بە سویدی پێویستە هەموو میژوو و ڕابردووی سوید بە هی خۆی بزانێ. پرۆسەی ئەم ئاسیمیلەبوونەش کاتێکی زۆری دەوێ. درێژه‌ ...
ئەو شتانەی كە ئینسان لە مەكتەب فێریان نابێ‌ 1- چۆن بە كۆمێنتێ‌ بەرامبەرەكەت راو ئەكەی؟ 2- سێ‌ رێگای كورت بۆ گەیشتنە هەندەران. 3- باشترین جۆرەكانی ماستاو. 4- لەپڕێك ببە بە كوڕ درێژه‌ ...
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ هاوڵاتیانی سویدی دەرەوەی وڵات دەست پێدەکات و هاوڵاتیانی سویدی دانیشتووی هەرێمی کوردستان دەتوانن لە شاری هەولێر دەنگ بدەن. ئەمساڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردن درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   113
کۆی سه‌ردان:   17085587