ڕێکس تیلەرسن بۆ نێچیرڤان بارزانی: پشتگیریی هەرێم دەکەین بۆ تێپەڕبوونی قەیرانەکانی

ناوەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکەی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، پشتگیریی هەرێم دەکەن بۆ تێپەڕبوونی ئەو قەیرانانەی کە تێیکەوتووە.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، دوێنێ ڕێكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا په‌یویه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دا و تیایدا تیلەرسن خۆشحاڵیی خۆی بۆ كۆبوونه‌وەی شانده‌كانی هه‌رێم و عێراق دەربڕی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.

هەر لە پەیوەندییەکەدا، تیلەرسن ده‌ستووری عێراقی به‌ ڕێگه‌چاره‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌‌كان زانی و ئاماده‌ییی خۆی بۆ پشتگیریكردن له‌ دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نیشان دا.

هاوکات تیلەرسن پشتگیریی ئه‌مریكای له‌ پرۆسه‌ی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها هیوای خواست حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی تێیكه‌وتووه‌ سه‌ركه‌وتوو بێت، له‌مباره‌یه‌وه‌ پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی دووپات كرده‌وه‌.

لەلایەکی دیکەوە نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، ئێستاش مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی توندوتیژی له ‌ئارادایه‌ و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه‌ ئاماده‌ بووه‌ بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غداد.

نالیا
به‌روار:  16/01/2018
34   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هێزه‌کانى سوریاى دیموکراتى – قه‌سه‌ده‌، بەلێدوانێکى فه‌رمى زانیار و وردەکاری بەرخودان و شه‌ڕ و پێکادانەکانی ٢٤ کاتژمێرى ڕابردووی ئاشکر کرد و ئاماژەی بە کارهێنانی چ درێژه‌ ...
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک ئێمە لە بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید سەردانی فێرگایەکی گەڕەکی خەرهۆلمێنی شاری ستۆکهۆڵمان کرد کە وانەی کوردی تێدا دەوترێتەوە. هەموو ساڵێك ٢١/ ٢ ڕۆژی نێون درێژه‌ ...
ئیمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە 2018.2.21 بەئامادەبوونی خانەوادە و ڕەوەندی کوردی مالمۆ و دەوروبەر تەرمی کاک کامەران شوان للە گۆڕستانی موسڵمانەکانی ڕۆسنگۆردی مالمۆ نێژرا. کامەران شوان پاش ملم درێژه‌ ...
به‌هرۆز ، ده‌نگی‌ دوورگه‌یه‌ك ، ده‌نگی‌ سه‌دان په‌نابه‌ر به‌هرۆز بوچانی‌ ، ناوی‌ ئه‌و په‌نابه‌ره‌ كورده‌یه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ چوار ساڵ و نیوه‌ له‌ كه‌مپه‌كانی‌ دوورگه‌ی‌ مان درێژه‌ ...
خەڵک- ئێران بە توندی ڕەخنەی لە سوید دەگرێت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ڕەسمیی ڕەخنەی توندی ئاراستەی سوید کرد سەبارەت بە پێدانی رەگەزنامە بە پزیشکێکی ئێرانی کە لە سوید مافی درێژه‌ ...
خه‌ندان- ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، کەناڵی ئاسمانی خه‌ندان، وه‌ك به‌شێك له‌ ده‌زگای میدیایی خه‌ندان، كاتژمێر 21:00 په‌خشی ئه‌زموونی له‌سه‌ر فریكوێنسی 12687، هۆریزه‌نته‌ڵ 27500 و له‌ سه درێژه‌ ...
ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان وتەبێژی یەپەگە ڕایگەیاند، هاتنی هێزی سوریا بۆ عەفرین لەسەر داوای ئێمە بووە، ئەوەشی خستەڕوو: هێزەکەی سوپای سوریا لەسەر سنوورەکان جێگردەکرێن و بەش درێژه‌ ...
ئەکیلۆڤ دەڵێت هەندێک پیتزاخانە هەیە لە سویددا کە پارە بۆ پێشمەرگەی کوردستان و پەکەکە دەنێرنەوە تا دژایەتیی داعشی پێ بکەن. ئەمڕۆ لە دادگاییەکەی ئەکیلۆڤدا داواکاری گشتیی لە ئەکیلۆ درێژه‌ ...
پەیکەرێکی لە بڕۆنز دروستکراو بۆ بەختیار عەلی نوسەر و ڕۆماننووس و شاعیر لەلایەن "چێنەر نزار"ی پەیکەرسازەوە دروستکرا، نیوەڕۆی ئەمڕۆش لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی پەردە لەسەر پەیکەرەکە ل درێژه‌ ...
شارپرێس: ساڵح موسلیم، وته‌بێژی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دێمۆكرات - ته‌ڤده‌م له‌ به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانی ساز كرد. موسلیم درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   156
کۆی سه‌ردان:   16368754