لەسوید ئەو پەنابەرانەی تراومای جەنگیان هەیە یارمەتیی دەدرێن
نەخۆشخانەی ئەکادێمی لە شاری ئوپسالا پرۆژەیەکی نوێ دەست پێ دەکەن بەو ئامانجەی چارەسەر و یارمەریی ئەو پەنابەرانە بکەن کە ئەزموونی جەنگ، ئەشکەنجە و تیرۆریان بینیوە.

-سەرپزیشک و بەرپرسی پرۆژە مانوێل فێرناندز دەڵێت ئەم پرۆژەیە بۆ ئەو کەسانەیە کە بۆ نموونە لە وڵاتی سووریا یاخود لیبیاوە هاتوون کە جەنگیان تێدایە بەو هۆیەوە ئەو کەسانە باری دەروونییان باش نییە.

 ئەو پرۆژەیە کە لە (Akademiska sjukhuset) نەخۆشخانەی ئەکادێمی لە شاری ئوپسالا دەست پێ دەکات لەلایەن دەوڵەتەوە 7.5 کرۆنی بۆ تەرخان کراوە و بۆ سێ ساڵ بەردەوام دەبێت.

پرۆژەکە تایبەتە بەو پەنابەرە تازەهاتووانەی کە تراومای جەنگیان هەیە و باری دەروونییان بەو هۆیەوە باش نییە. ئامانجی پرۆژەکە ئەوەیە کە بە هاوکاریی نێوان دەستگەکانی بۆ نموونە کاردۆزگە، بنکە تەندرووستییەکان و کۆمۆنەکان لەگەڵ نەخۆشخانەی دەروونیی هاوکاریی باشتر پێشکەشی پەنابەران بکرێت.

سەرپزیشک مانوێل فێرناندێز دەڵێت ئەو پەنابەرانەی لەم چەند ساڵەی دواییدا هاتوونەتە لای لەو پەنابەرانە باری دەروونییان خراپترە کە پێشتر بینیونی. ئەو هەروەها دەڵێت بە هۆی ئەوەی کە چوونە لای دکتۆری دەروونی لای هەندێک کەس عەیبە هەر بۆیە بەشێکی ئەم پرۆژەیە بۆ ئەوەیە کە ئێمە ئەو پەنابەرانە بدۆزینەوە کە پێویستییان بە یارمەتییە.

شێوازی چارەسەرەکەش تێکەڵێک دەبێت لە چارەسەری دەروونی و چالاکیی دیکە بۆ نموونە وێنەکێشان. یەکێک لەو پەنابەرانەی کە لە ڕێی وێنەکێشانەوە هەست و نیگەرانییەکانی دەردەبڕێت داودە کە دەڵێت ئاسانترە هەستەکانت نیشان بدەیت وەک لەوەی باسی لێ بکەیت.

جێی باسە سەرپزیشک مانوێل فێرناندز دەڵێت ئامانجی درێژخایەنی ئەو پرۆژە نوێیە باشتر کردنی پرۆسەی گوونجاندن و ناساندنی پەنابەرە بە کۆمەڵگە. لەبەرئەوەی تەندرووستییەکی باش مەرجە بۆ ئەوەی بتوانیت ببیتە بەشێک لەو کۆمەڵگە نوێیە و بیناسیت بۆ نموونە فێربوونی زمان و کارکردن.

گوێ لەڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  15/01/2018
1741   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1222
کۆی سه‌ردان:   29265914