لە زیندانى سنە خۆپیشاندەرێکى تر گیانى لە دەستدا
ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
حکومەتی ئێران هەواڵی کوشتنی گەنجێک کوردی بەناوی کیانوش زەندیی لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بە خانەوادەکەی ڕاگەیاندووە.
بەگوێرەی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، حکومەتی ئێران ئەو گەنجەی بەتەقەی ڕاستەوخۆ لە یەکێک لە خۆپیشاندانەکانی شاری سنەدا کوشتووە.
بەرپرسانی حکومەت هەڕەشەیان لە خانەوادەی کیانوش زەندی کردووە، کە لەبارەی هۆکار و شێوەی کوژرانەکەیەوە هیچ زانیارییەک بەهیچ ڕاگەیاندنێک ڕابگەیەنن.
هەروەها پێیان وتوون، کە تەنیا ڕۆژێک بۆیان هەیە پرسەی بۆ دابنێن.
پرسەی کیانووش زەندیی ئەمڕۆ لە مزگەوتی فرجەی سنە بەڕێوەچووە.
بهروار: 15/01/2018
387 جار خوێندراوهتهوه
|