کوژرانی چوار ژن لە شاری کرماشان
مالمۆکورد

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هەینی ۲۲ی بەفرانباری ۲۷۱۷ی کوردی لە شاری کرماشان ە باخچەی فردۆسی ئەوشارە، لە ئاکامی دەستڕێژی تفەنگ بۆ سەر چوار ئەندامی یەک بنەماڵە کە پێک هاتبون لە دایک و سێ کچ دەبنە قوربانی و گیانیان بەو هۆیەوە لەدەست دەدەن.

هۆکاری کوشتی ئەم چور ژنە بە پێی هەواڵەکە دەگەڕێتەوە بۆ؛ باوکی ئەم بنەماڵەیە لە مانگی پوشپەڕی ئەمساڵدا بە دەستی زاوای بنەماڵەکە بە تفەنگ دەکوژرێت و ئەم چوار ژنە لە بکوژەکە خۆش دەبن و بەڵام کوڕی ئەم بنەماڵەیە ئەو کردەوەیە لا پەسەند نیەو دەست دەداتە کوشتنی دایک و خوشکەکانی و بەو شێوەیە کارەساتێکی گەورە دەخولقێنێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستا
به‌روار:  13/01/2018
1868   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   240
کۆی سه‌ردان:   29266312