زڵاتان دەڵێ مێدیاکانی سوید ڕاسیستن
یاریزانی بەناودەنگی تۆپی پێی سوید، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە گووتوبێژێکیدا بۆ(Canal Plus) فەڕەنسا دەڵێ لە لایەن مێدیاکانی سویدەوە ڕووبەڕوی ڕاسیزم و هەڵاواردن بوومەتەوە.

لەو دێباتەی کە دوای ئەم گووتوبێژە درووست بووە، بۆچوونەکان جیاوازن. هەندێک دەڵین کێشەکە کەسایەتی زلاتانە نەک ڕەگەز و باکگراوندی ئەو. بەڵام هەندێکیش دەڵێن ئەوانەی کە دەڵێن زڵاتان ڕووبەڕوی راسیزم نەبووەتەوە لە سادەیی و گەمژەییاندا وا دەڵێن.

گوێ دەدەینە چەدن سانییەیەکی لە گووتوێژەکەی ئیبراهیمۆڤیچ

ـ هێشتاش مێدیا سویدییەکان هەر هێرشم دەکەنە سەر، بەڵام ئەگەر ناوم ئاندێڕشۆن یان سڤێنسۆن بوایە بە هەموو شێوەیەک، ئەگەر تەنانەت بانکێکیشم بڕیبایە هەر دەیانپاراستم.

بەڵام یەنیفێر ڤێگێروپ ڕۆژنامەوانی وەرزشی دەڵێت زڵاتان دەرفەتی زۆری پێ دراوە، یەکێکە لە بەدەسەڵاتترین کەسایەتییەکانی سوید و زۆربەی کات وەکو نموونە بۆ کەسانی بیانیی باس کراوە. باشتر وایە زڵاتان ئەو ڕق و کینەی کە لە دڵیدایە بەری بدات. هەموو ئەو کەسانەی کە زڵاتا دەناسن دەزانن چ کەسایەتییەکی بەهێزی هەیە، بە چاک و خراپەوە. و زۆر کەم ڕەخنە قەبووڵ دەکات. جا ئەگەر هەر کەسێکی تریش بە ناوی سڤێنسۆن و ئاندێرشۆن ئەو کەسایەتییەی زلاتانی هەبێ هەر بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

بەڵام وتارنووسی ڕۆژنامەی ئافتۆنبلادێت پاتریک لوندبەری دەڵێت هەموومان داوای لێبووردنێک بە زڵاتان قەرزدارین.  ئەو کاتەی کە ناوبانگی دەرکرد لە مێدیاکاندا وەکو کەسێکی تر، جودا لە ئێمە باسی دەکرا. وەکو کوڕە پەنابەرەکە، یان ئەو کوڕەی کە لە گەڕەکی ڕوسەنگۆرد گەورە بووە، باسی دەکرا. ئەمە ئەو کات بوو، ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە. بەڵام زڵاتان ڕاست دەکات. ئەو کات کە ئەو پەنالتییەکی لە کیم شێلسترۆم وەرگرت و خۆی لێی دا، دواتر لە ڕۆژنامەکاندا وەک دز باس کرا، یان کاتێک لە هەڵبژاردەی ٢١ ساڵەکاندا بەشداریی نەکرد وەکو کەسێک کە خیانەتی بە وڵاتەکەی کردبێت باسی کرا.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرن
به‌روار:  11/01/2018
898   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   407
کۆی سه‌ردان:   29233433