39 ساڵەی هه‌وڵی تیرۆركردنی مەسعود بارزانی
39 ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ، له 8/1/1979، له ڤیه‌ننای پایته‌ختی ئۆستریا (نه‌مسا)، هه‌وڵی تیرۆركردنی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان درا.
عه‌بدولسه‌لام به‌رواری، كادیری پێشكه‌وتوو و په‌رله‌مانتاری پێشووتری پارتی، یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و كاته له ڤیه‌ننا بووه، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر، رووداوه‌كه ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: "له سه‌ره‌تای ساڵی 79 خۆپیشاندانه‌كانی ئێران ده‌ستیپێكردبوو، ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه بوون كه رژێمی شا كۆتایی پێدێت، سه‌رۆك بارزانی به یاوه‌ری شاندێك له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا بوو، ئه‌و كاتیش نه‌مسا ببووه سه‌نته‌رێك بۆ جموجۆڵی سیخوڕانی رژێمی به‌عسی عێراقی، بۆیه هه‌وڵیاندا سه‌رۆك بارزانی تیرۆر بكه‌ن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه سه‌ری نه‌گرت و له ئه‌نجامدا ئازاد به‌رواری و دكتۆر پیرۆت بریندار ده‌بن، به‌ڵام هه‌وڵی تیرۆركردنه‌كه پووچه‌ڵ ده‌بێته‌وه".
به‌رواری ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌وڵی تیرۆركردنی سه‌رۆك بارزانی، له میدیای نه‌مسا ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه، دوای ئه‌و رووداوه‌ش، له كاتی هاتنی سه‌رۆك بارزانی بۆ نه‌مسا، به‌رده‌وام رێوشوێنی ئه‌منی توند ده‌گیرایه‌به‌ر بۆ پاراستنی.
له گه‌شته‌كانی هه‌واڵی ئه‌مڕۆدا، كوردستان 24، پاكێجێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر رووداوی هه‌وڵی تیرۆركردنی سه‌رۆك بارزانی بڵاوده‌كاته‌وه، دوو له یاوه‌رانی سه‌رۆك بارزانی كه له نه‌مسا له‌گه‌ڵی بوون، له باره‌ی رووداوه‌كه ده‌دوێن، ئه‌وانیش عارف ته‌یفوور و دكتۆر پیرۆت ئه‌حمه‌دن.
کوردستان 24
به‌روار: 09/01/2018
638 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|