حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان تاووتوێی ئاڵۆزییەكانی ئێران دەكەن
خەڵك –  بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە پێنج پارت و لایەنی سیاسیی رۆژهەڵاتی كوردستان بە مەبەستی تاوتوێ كردنی خۆپێشاندانەكان و رووداوەكانی ئێران و كوردستان لە بنكەی سەرەكیی حیزبی دێموكراتی كوردستان كۆبوونەتەوە.

ماڵپەڕی فەڕمی حزبی دیموكراتی كوردستان بڵاویكردەوە "لەسەر بانگهێشتی حیزبی دێموكراتی كوردستان، ئەمڕۆ سێ ‌شەممە ١٩ی بەفرانبار بە ئامادەبوونی پێنج حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان پێكهاتوو لە: حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، حیزبی دێموكراتی كوردستان، كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران، كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان و سازمانی خەباتی كوردستان، لە بنكەی سەرەكیی حیزبی دێموكراتی كوردستان، رووداو خۆپێشاندانەكانی ئەم دواییانەی شارەكانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان وەكوو تەوەری سەرەكیی دەخرێتە بەر باس".

هەفتەی رابردوو خۆپیشاندان شارەكانی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستانی گرتەوە و دروشمی خۆپیشاندەران تا ئاستی داواكردنی روخاندنی دەسەڵاتی ئێران بەرز بووەوە.
به‌روار:  09/01/2018
521   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   723
کۆی سه‌ردان:   29260372