كوردستان روو لەهەڵدێر، هاوارێك بۆ رزگاری
باشوری كوردستان لەقەیراندا خنكاوە، كەوتۆتە ژێر قەرزو رێكەوتننامەی مەترسیدار، لەگەمەیەكی ناسیاسیانەدا نیوەی خاكەكەی دۆڕا، جارێكی تر كوردستان بەرەو گەڕانەوەیە بۆ دۆخی سەدەی بیستەم و لە دەستدانی پشتیوانی نێودەوڵەتی. لە سەدەی نوێدا (٩) نەتەوەی جیاواز بەرەوە بە دەوڵەت بوون هەنگاویان نا (جگە لە كورد و تامیل كەهەردوولایان سەركردەكانیان گەندەڵ و نەشارەزا بوون)، بۆیە  ئاسۆی چارەسەری نەك دیارنییە  بەڵكو دۆخەكە لە رووی سیاسی، ئابووری، كۆمەڵایەتی، نیشتمانی ودیپلۆماسی، گەیشتوە بەبنبەست و هێشتاش لە پاشەكەشەشدایە وستراتیجیەك بەدی ناكرێت. هەلومەرجەكە بەجۆرێكە پرۆژە چاكسازیەكانیش بون بەبەشێك  لە پتەو كردنی گەندەڵی، سەرباری ئەوەش سەركردەكانی ڕیفراندۆم دۆسیەیان لای ووڵاتە گەورەكانی وەك ئەمریكاو بەریتانیاو یەكێتی ئەوروپا و زۆر ووڵاتی تر داخراوەو مامەڵەیان لەگەڵدا ناكرێت و لەقۆناغی سزادایە، لەناو عێراق ودەوروبەریش مەرجی قورسیان خراوەتە سەرو ئەمەش بارگرانی بۆ خەڵك دروست كردوە، ئەوانیش ئەو ویژدانە نیشتمانیە یان نییە خۆیان جێگا و پۆستەكانیان چۆل بكەن بۆ دەستێكی ئەمین وشارەزاتر، بە پێچەوانە هەروا لە خەمی خۆیان و ئەو توێژە گەندەڵەن كە لەدەوریانن ولەخەمی میللەت نین، بۆیە كاتی ئەوە هاتوە چیتر رێگە نەدرێت بەناوی حكومەت وكوردایەتی و نیشتمانەوە، یەكریزی دۆسیەی بەرەی گەل وبەرەی گەندەڵی تێكەڵ بكرێت، ئەو جۆرە گەمەیەی ئۆپۆزیسۆن و ئیئتڵاف و تێكەڵی كۆتایی پێبهێنرێت، واتە واباشترە تەنها دووفراكسیۆن دروست بێت لە پەرلەمان یەكەمیان نوێنەرایەتی بەرەی گەلی ستەملێكراو بكات وفراكسیۆنی دوەمیش بانوێنەری بەرەی گەندەلكارانی ستەمكار بكا، هەركامیشیان لەهەلبژاردنێكی ڕاستەقینە دەرچوون با ئەو حوكم بكات، ئەوی تر ببێتە ئۆپۆزیسۆن، ئەزمونی ئەو 20ساڵە بەڕوونی پێمان دەلێت ئەو فۆرمە حوكمڕانیە شكستی هێناو كە نارازییەكان بەناوی شەراكەت و بەشداریكردنەوە ببنە بەشێك لەو حوكمرانییەی ئامادەی گوێگرتن نییە، لەم فۆرمە حكومرانییە گەل و نیشتمان زیان وگورزی سەختی بەركەوتەو دۆخەكەی گەیاندوە بە دووڕیانی ژیان ونەژیان، بەتەنها ئەوەی قازانجی كردوە ئەو توێژە دەسترۆیشتوە حوكمرانە گەندەڵە بێویژدانە دیاریكراوە بوە كە دەستی لە كورسی دەسەڵات نابێتەوە.
  
ئێستا كاتی ئەوە هاتوە فۆرمێكی نوێ لەحوكمڕانی جیاوازو پێكبێت، فۆرمێك كە كەسانی شارەزاو دەستپاك لەپشتیەوە بن و لە بەرەیەكی فراوانی نیمچە میللی- حزبی دامەزرێت و لەبەرەكەدا بوار برەخسێنرێت تا دامودەزگای مەدەنی بەڕاستی نوێنەرایەتی بەرەی گەل لەو بەرەیەدا بكات، بە ئاسۆیی وبەستونی، دەرگا بەرووی هەرهێزو لایەن و گروپ ودەزگاو كەسایەتیەكی تری سیاسی و كۆمەڵایەتی، كە هەمان هەڵوێست و گوتاری هەبێت بكرێتەوە و بوار بدرێت بە ئەندازەی بوونی خۆی بتوانێت بەشداری ئەو بەرە و هاوپەیمانیە بكات تەنانەت ئەگەر تاكە كەسایەتیش بێت. ئێمە وەك رۆشەنبیران ونوسەرو چالاكوانان، پاڵپشتی خۆمان بۆ پێكهێنانی ئەو بەرەیە رادەگەیەنین، چونكە دڵنیاین لەوەی بەرەیەكی لەو جۆرە دژ بە هیچ حزب ولایەنێكی ترنییە بەڵكو بە پێچەوانەوە سودمەندیشە بۆ ئەولایەنانەی لەدەرەوەی بەرەو هاوپەیمانیەكە دەمێننەوە. 

لێرەوە ئێمە رایدەگەیەنین بەپشتیوانی هەموو ئەو دۆست و برادەرانەی لەماوەی رابردوو پێكەوە چەند كارێكمان بەو ئاراستەیە ئەنجامداوە، ئامادەسازی ئەكەین تا لە كۆنفرانسێكدا پرۆژەو پشتیوانی خۆمان بۆ پێكهێنانی ئەو هاوپەیمانیەتە بخەینە روو، هەروەها بەپێویستیشی ئەزانین داوا لەهەمو ئەو كەسایەتی ودامەزراوە مەدەنیانە بكەین، كە خواستی ئەوەیان هەیە بەشداربن و رۆڵیان هەبێت لە دیاریكردنی ستراتیژی پرۆژەكە، ئاگادارمان بكەنەوە تاپێكەوە لەو دەرگایە بدەین كە بەكردنەوەی  دەسترادەگات بە چارەسەری زۆر كێشەو گرفت كە ئێستە یەخەی خەڵكی كوردستانی گرتووە.

مەسعود عەبدولخالق‌و كەمال رەئوف
سایتەکان
به‌روار:  07/01/2018
135   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
خەندان- بە تاوانی پێشێلكردنی یاسای هەڵبژاردن هەشت ساڵی دیكە زیندانیكردن بۆ پارك گیون های، سەرۆكی پێشووی كۆریای باشوور زیادكرا. بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، دادگای كۆریای باش درێژه‌ ...
گەریلا تیڤی، ڤیدیۆی چالاکیی گەریلاکانی هەپەگەی بڵاوکردەوە، کە ڕۆژی ١٤ی نیسان لە دەوروبەری بازیدی سەربە ئاگری ئەنجامیاندابوو، لە ئەنجامیدا ٢٠ سەربازی سوپای تورک کوژرابوون. ئەمڕۆ درێژه‌ ...
تیرۆركردنی ئیقبال مورادی بەتوندی مەحکوم و شەرمەخزار دەکەین درێژه‌ ...
سەرۆکوەزیری سوید ستێفان لوڤێن لە سەردانیدا بۆ ناوچەی یوسدال(Ljusdal)کە یەک لە زەرەرمەندترین ناوچەکانی ئاگرکەوتنەوەی ئەم ڕۆژانەی دوایی سویدە، لە دوای سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی بەشداری درێژه‌ ...
KMMK:تەرمی بێ گیانی ئیقباڵ مورادی چالاکی ناسراوی سیاسی، چالاکی مافی مرۆڤ و ئەندامی ڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دەورووبەری کاتژمێری ۲۳:۳۰ ڕۆژی سێ شەممە ۲۷ی پووشپەڕی ۱۳۹۷ درێژه‌ ...
خەندان- دانا تەیب مەنمی پێش سەدەیەک لەمەوبەر و لەرۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا، نیڵسۆن رۆلیھلاھلا ماندێلا ئەو کارێزمایەی چۆکی بە سیاسەتی ئەپارتاید دادا لەدایکبوو. ماندێلا لە ١٨ی تەمموزی درێژه‌ ...
( زاڵم ) بەغەیری مەزهەبی زاڵمان سەر بەچ مەزهەبێکی!! لە شەونوێژدا نزادەکەی لەبیرتکەم. *** فێری زۆر شتت کردم تەنها ئەوە نەبێ, چۆن بێ تۆ بژیم .. زاڵم. *** لەفرمێسک سوێرتر درێژه‌ ...
ئیقباڵ مورادی، چالاکی ناسراوی کورد، باوکی بەندکراوی سیاسی کورد مەحکوم بە سێدارە ” زانیار مرادی ” و ئەندامی ڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان KMMK لەشاری پێنجوێن لە باشوری کورد درێژه‌ ...
له‌ روبه‌روبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ تیرۆرستانی داعش 10 پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدبوون و 14 پێشمه‌رگه‌ش برینداربوون. له‌و باره‌یه‌وه‌ ره‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خمووری یه‌كێتیی نیشت درێژه‌ ...
ماوه‌یه‌كه‌ جۆره‌ مێرویه‌ك بوه‌ته‌ باس‌و خواسی‌ سه‌ر زاری‌ خه‌ڵكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، كه‌ گوایه‌ ئه‌م جۆره‌ مێروه‌ شتێكی‌ نامۆیه‌‌و به‌پێوه‌دانی‌ هه‌ستیاری‌‌و تا‌و بێزاربون بۆ كه‌س درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   75
کۆی سه‌ردان:   16970623