عوسمان بایدەمیر ئازاد کرا
عوسمان بایدەمیر، وتەبێژى هەدەپە کەمێک پێش ئێستا دواى وەرگرتنى وتەى لەبەردەم دادوەر ئازاد کرا.
شهوى ڕابردوو له ئیزمیر عوسمان بایدهمیر پهرلهمانتارى ڕحا دەستگیرکرا و ئەمڕۆش دواى وەرگرتنى وتەى لە ڕێگەى سیستمهى دهنگ و دیمهنهوه دادگاى شرناخ ئیفاده له بایدهمیر وهرگیرا و دواتر ئازاد کرا.
بایدهمیر لهلایهن دادگاى شرناخهوه سکاڵاى لهسهر تۆمار کراوه به تۆمهتى ئهوهى ڕۆژى ٢٧ى کانونى یهکهمى ٢٠١٥ "یاساى خۆپیشاندان و ڕێپێوانى پێشێل کردوه".
عوسمان بایدەمیر ١ى کانوونی دووەمی ١٩٧١ لە شارى ئامەدى باکوورى کوردستان لە دایکبووە.
لە دواى تەواوکردنى خوێندنى یاسا لە زانکۆى دیجلەى شارى ئامەد بووەتە پارێزەر.
لە دواى چەند ساڵ لە کارى پارێزەریى خۆبەخشى لە ساڵى ١٩٩٥دا بووەتە ئەندامى کۆمەڵەى مافى مرۆڤ.
دواتر بووەتە ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى کۆمەڵەى مافى مرۆڤ لە ئامەد و لە دواى ئەوەش بووە بە سەرۆکى لقى کۆمەڵەى مافى مرۆڤ لە شارى ئامەد.
تاوەکو ساڵى ١٩٩٩ لە کارەکانى لە کۆمەڵەى مافى مرۆڤدا بەردەوام دەبێت و بەشداریشى لە چەند کارى جۆراجۆرو چالاکیدا کردبوو.
هەروەها بووەتە ئەندام و کارى لەگەڵ ڕێکخراوەکانى بوارى زمان و ئاوارەکان و لێقەوماندا کردووە. لە دواى ساڵى ١٩٩٩ بووە بە یەکێک لە پارێزەرەکانى ئۆجەلان.
عوسمان بایدەمیر شارەزایى لە حەوت زماندا هەیە و قسەیان پێ دەکات.
لە ساڵى ٢٠٠٤ لەسەر لیستى پارتى ئاشتى و دیموکراسى (بەدەپە) خۆى بۆ سەرۆک شارەوانیى ئامەد پاڵاوت و سەرکەوتنى بە دەستهێنا و تاوەکو ساڵى ٢٠١٤دا سەرۆک شارەوانیى ئامەد بوو.
لە ساڵى ٢٠٠٥دا لەگەڵ ڕەیحان یاڵچین داغى پارێزەر و ئەندامى کۆمەڵەى مافى مرۆڤدا هاوسەرگیریى کردووە و بوون بە دایک و باوکی کوڕ و کچێک.
عوسمان بایدەمیر خۆی بۆ هەڵبژاردنى ٢٦هەمى پەرلەمانى تورکیا ١ى تشرینى دووەمی ٢٠١٥دا لەسەر لیستى هەدەپە و لە شار ڕحاى باکووری کوردستان پاڵاوت و سەرکەوتنى بە دەستهێنان چووە پەرلەمانى تورکیا.
ش.ع
نالیا
بهروار: 07/01/2018
588 جار خوێندراوهتهوه
|