ڤیدیۆی دەستگیرکردنی ئەو دوو میتەی وویستیان جەمیل بایک لە سلێمانی تیرۆر بکەن.
ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
Play Video
ئاژانسی فوراتنیوز، ڤیدیۆی ساتی دەستگیرکردنی ئەندامەکانی میتی تورکیای لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، کە لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی هێزە تایبەتەکانی هەپەگە-دا دەستگیرکران.
کەمێک پێش ئێستا، ئاژانسی هەواڵی فوراتنیوز، ڤیدیۆی ساتی دەستگیرکردنی دوو ئەندامەکەی پلەباڵاکەی دەزگای هەواڵیگیری میتی تورکیا-ی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، کە لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی هێزە تایبەتەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە-دا، لەژێر ناوی "ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید ساکینە"دا، لە ڕۆژی ٠٤-٠٨-٢٠١٧ دەستگیرکران.
پێشتریش لە ڕاگەیەندراوێکدا لە ڕۆژی ٣ی ئەم مانگە، هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، زانیاریی لەسەر دانپێدانانەکانی ئەو ئەندامانەی میتی تورکیا بڵاوکردبووەوە و ڕایگەیاند، کە ئەو دوو بەڕێوەبەرە پلەبەرزەی میت لەلایەن شەخسی هاکان فیدان، پلەبەرزترین بەرپرسی میتی تورک ئەرکدار کراون بە فەرمانی ئەردۆغان، بۆ ئەنجامدانی چالاکیی دژی بەڕێوەبەرانی پەکەکە.
بهروار: 05/01/2018
2120 جار خوێندراوهتهوه
|