دەسبەسەری ۱۰کەس لەشارستانی ورمێ
مالمۆکورد

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوێنێ ۱۰ی بەفرانباری ۱۳۹۶ی هەتاوی، لەدرێژەی ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵک لەپەڕاوپەڕی ئێران وڕۆژهەڵاتی کوردستان، ۱۰کەس لەهاوڵاتیانی شاری ورمێ لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.
بەگوێرەی کوتەکانی جێگری سیاسی ئەمنییەتی پارێزگاری حکوومی شاری ورمێ،۱۰ کەس بەتاوانی هاندانی خەڵک بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژبە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەرکران.
لەڕۆژی پێنج شەممە ۷ی بەفرانبارەوە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوڕێ لەگەڵ شارەکانی پەڕاوپەڕی ئێران دەستیان دایە ڕێپێوان وگردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینی مەدەنیانە ،بەڵام لەگەڵ توندوتیژی وسەرکوتی هێزە ئەمنی وچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا ڕووبەڕوو بوونەتەوە.بەپێی بنەچەی ۲۷ی یاساکانی کۆماری ئیسلامی گردبوونەوە وڕێپێوان ئازادە بەڵام لەسەردەمی دەسەڵاتداری حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هەرگیز پابەند ئەو یاسایانە نەبوون کەبۆخۆیان گەڵاڵەیان کردوون وهەموو دەم گردبوونەوە مەدەنییەکان لەگەڵ سەرکوت وزیندانی کردن ڕووبەڕوو بوونەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
به‌روار:  03/01/2018
86   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
تورکیا دەبێت دەستبەجێ هێرشە ئاسمانییەکانی دژ بە بنکە کوردییەکان لە باکوری سوریا ڕابگرێت، بەرپرسی گشتیی سەنتەری نێونەتەوەیی پالمێ دەڵێت. ئاننا سوندسترۆم بەرپرسی گشتیی (Olof Palme درێژه‌ ...
شەوی ڕابردوو لە گوندی قەرنی سەر بە ناوچەی بلبلی عەفرین لە نیوان شەرڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی و سوپای تورک و چەتەکانی شەڕ ڕوویدا و لە ئەنجامدا شەرڤانانی زەبری جەرگبڕیان لە چە درێژه‌ ...
پاش دەسپێکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین و دەوروبەری وەزیری دەرەوەی سوید نیگەرانی خۆی دەربری و ئەمەش کاردانەوەی جۆراوجۆری لە نێو کوردان دا لێکەوتەوە. دوانیوەڕۆی رۆژی درێژه‌ ...
هێزەکانى سوپاى تورکیا هێرشیان کردووەتە سەر گوندی خەراب ڕەشک لە ناوچەى دێرێکى سەر بە قامیشلۆ و شەڕڤانان بەرەنگاریان بوونەتەوە. ‎میدیاکانى ڕۆژئاواى کوردستان بڵاویانکردەوە، هێزەکان درێژه‌ ...
خەندان- زانیار مەلازادە کەمێک لەمەوبەر گەنجێک لەناو شاری ھەڵەبجە چوار کەس لە ئەندامانی خێزانەکەی خۆی کوشت. بەپێی وتەی کەسوکاری کوژراوەکان چوار کەس کوژراون. لەئێ درێژه‌ ...
ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان چەندین نوسەر، ڕۆشنبیر، ئەکادیمیسییەن و دەرهێنەری بەناوبانگی جیهان لە بارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، درێژه‌ ...
زۆربەی تەقە و کوشتنەکانی ساڵی پار، لە شوێنە گشتییەکان ڕوویان داوە. ئەمە پێداچوونەوەیەکی بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت نیشانی دەدات. لە دوای ئەوەی کە پیاوێک لە پیتزێریاییەک ل درێژه‌ ...
ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان سوپاى تورکیا دووباره‌ ده‌ستى کرده‌وه‌ به‌ تۆپبارانکردنى عه‌فرین به‌وه‌ش ماوه‌ى حه‌وت ڕۆژه‌ عه‌فرین تۆپباران ده‌کات. سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ج درێژه‌ ...
شارپرێس: وتەبێژی یەپەژە ڕایدەگەێنێت "لە میانەی شەڕەکانی ڕزگارکردنی شاری ڕەققەدا ٦٠٠ شەڕڤانی ژن کوژراون. ئەمڕۆ پێنج‌شەممە نەسرین عەبدوڵڵا وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپ درێژه‌ ...
دوو کەس بە گومانی تەقینەوەکەی دوێنیی گەڕەکی روسەنگۆرد لە مالمۆ دەستگیر کراون. ستێفان سینتێیوس بەرپرس لە دەستگەی پۆلیسی مالمۆ لە کۆنگرەیەکی مێدیاییدا دەڵێ ئەوەی ڕووی دا زیاتر توو درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   121
کۆی سه‌ردان:   16242662