بانگەوازێك بۆ ئەو رۆژنامەنووسانەی پێشێلكاریان بەرامبەر كراوە
مالمۆکورد



بانگەوازێك بۆ سەرجەم ئەو رۆژنامەنووس و كەناڵ و نووسینگانەی پێشێلكاریان بەرامبەر كراوە..

پاش هێوربوونەوەی بارودۆخی ناوچەكە، داواكارین لەسەرجەم ئەو رۆژنامەنووسانەی پێشێلكاریان بەرامبەر كراوە (رۆژانی 18 و 19 و رۆژانی دوایی مانگی دیسەمبەر) لەلایەن هێزە ئەمنییەكان یان خۆپیشاندەرانەوە، ناوو بەروارو شوێنی پێشێلكاریەكەیان بەدۆكیۆمێنتەوە یان بەڵگەوە بنێرن بۆ لقی سلێمانی بەمەبەستی تۆماركردنی سكاڵای یاسایی وبەدواداچوون وتۆماركردنیان لەناو دۆسیەی پێشێلكاریەكاندا..

هەروەها داوا لەو كەناڵ و نوسینگەی كەناڵانەش دەكەین كە سوتێنراون یان تاڵانكراون یان داخراون لەلایەن حكومەت وخۆپیشاندەرانەوە، بەهەمان شێوە نووسراومان بۆ بكەن و بەیانی زەرەرو زیان هاوپێچ بكەن تا وەك پێشێلكاری تۆماریان بكەین و بە دواداچوون بۆ سكاڵاو كەیسەكانیان بكەین..

ئەم كەیسانە سنووری لقەكەمان واتە ناو شاری سلێمانی و دەوروبەری لەگەڵ سنووری ئیدارەی ڕاپەرین دەگرێتەوە..

لە گەڵ داوای هێمنی و ئارامی بۆ دۆخەكەو

سەلامەتی بۆ سەرجەم ئەندامەكانمان

https://www.facebook.com/sulaymaniy.sandika/

 

 

 

كاروان انور

سكرتێری لقی سلێمانی

سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان
به‌روار:  03/01/2018
1101   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   395
کۆی سه‌ردان:   29254494