30 ملیاردیر و 10800 ملیۆنه‌ر لە هەرێمی کوردستان هه‌یه
ملیاردێره‌كانی كورد له كوێوه دێن؟
خەندان
دروستبوونی ملیاردێر له سیاقی مێژوویی خۆیدا و له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا ، په‌یوه‌سته به راده‌ی گه‌شه‌كردنی ئابووری نیشتیمانییه‌وه، گرێدراوه به ئاستی گه‌شه‌ی سێكته‌ره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاریی و رێژه‌ی
به‌شداریكردنیان له پێكهێنانی كۆی داهاتی نیشتیمانیدا، هه‌تا ئاستی گه‌شه‌ی ئابووری نیشتیمانی زیاتر بێت، هه‌تا سێكته‌ره جیاوازه‌كانی به‌هه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاری به رێژه‌یه‌كی به‌رزتر به‌شداری له پێكهێنانی كۆی داهاتی نیشتیمانی بكه‌ن، ئه‌وا ئه‌گه‌ری ده‌ركه‌وتنی ملیادێر زیاتره، له‌م جۆره‌دا ملیادێر رۆڵی گرنگ ئه‌بینێت له گه‌شه‌پێدانی ئابووری و داهینانی گه‌وره و پێشخستنی ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدان ، به‌ڵام له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه ئابووری نیشتیمانی گه‌شه‌ی نه‌كردوه، كه سێكته‌ره‌كانی به‌رهه‌مهێنان نه‌بوژاونه‌ته‌وه، كه كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار و بواره‌كانی دیكه له ئاستێكی نزمدان ، به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ره‌تی پشت به داهاتی نه‌وت ئه‌به‌ستن ، ئه‌وا ده‌ركه‌وتنی رێژه‌ی زۆری ملیادێر گوزارشت له ناعه‌داله‌تییه‌كی گه‌وره ئه‌كات له دابه‌شكردنی سامانی نیشتیمانیدا ، بگره له زۆر باردا و به تایبه‌ت له‌و كۆمه‌ڵگا نه‌وتیانه‌ی كه چاودێریكردن تیایدا لاوازه و دام و ده‌زگای دیموكراسی بونیاد نه‌نراوه و ، نوخبه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتخواز مامه‌ڵه به دارایی گشتیه‌وه ئه‌كه‌ن ، ئه‌وا ملیاردێر به‌رهه‌می پروسه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تاڵانكردنه و سه‌رمایه‌كه‌شی به‌شێك نابێت له بوژانه‌وه‌ی ئابووری نیشتیمانی ، به‌ڵكو به‌شێك ئه‌بێت له وێرانكردن و قوڵكردنه‌وه جیاوازییه چینایه‌تییه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ی پێیان وابوو ده‌ركه‌وتنی ملیاردێر له كوردستاندا ئومێدێكه بۆ بوژانه‌وه‌ی ئابووری وڵات و پته‌وكردنی ژێرخانه‌كه‌ی، به خۆشحاڵییه‌وه مژده‌ی زیادبوونی ملیاردێر و ملیونێریان پێ ئه‌داین وه‌ك هێمایه‌ك بۆ پێشكه‌وتنی ئابووری، له هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌دا بوون، چونكه ملیاردێر و ملیۆنه‌ر به‌رهه‌می پێشكه‌وتنی قاعیده‌ی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆ نه‌بوون، ئه‌نجامی گه‌شه‌كردنی وزه‌ی به‌رهه‌مهێنان نه‌بوون، به‌ڵكو به‌رهه‌می تاڵانكردنی سامانی نه‌وت بوون، ئه‌نجامی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی كۆمپانیاكان و سه‌رمایه‌داره‌كانی حزب بوو به‌سه‌ر بازار و چالاكی ئابووریدا، ئه‌نجامی نه‌بوونی چاودێری بوو به‌سه‌ر كاری كۆمپانیاكانه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و مافی هاوڵاتی.
هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجار نا سروشتی ملیاردێر له ده‌ركه‌وتن و گه‌شه‌كردندایه، به پێی لێدوانی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌ران 30 ملیاردێر و زیاتر له 10 هه‌زار ملیۆنه‌ری تێدایه، زیاتره له ژماره‌ی ملیادیره‌كانی ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئابووری گه‌وره ، به پێی لیستی فۆربس بۆ سالێ 2013 بۆ ملیاردێره‌كانی جیهان، ملیاردێره‌كانی ولاتێكی به‌هێز و گه‌وره‌ی وه‌ك یابان كه دووه‌م هێزی ئابوورییه له جیهاندا ، خاوه‌نی ته‌نها 22 ملیاردێره ، وڵاتێكی نه‌وتی وه‌ك سعودیه ته‌نها 8 ملیاردێری هه‌یه، وڵاتێكی وه‌ك كویت كه وڵاتێكی نه‌وتی گه‌وره‌یه و هێمایه‌كی گرنگی خۆشگوزه‌رانیه ته‌نها 5 ملیاردێری هه‌یه، هۆڵه‌ندا كه سه‌رده‌مێك وڵاتێكی كۆڵۆنیسالیستی گه‌وره بوه ته‌نها 6 ملیاردێری هه‌یه، به‌ڵام كوردستان 30 ملیاردێری هه‌یه ، سه‌ره‌رای ئه‌مه ، ژماره‌ی ملیاردێره‌كانی كوردستان هاوتایه به ژماره‌ی ملیاردێره‌كانی 9 وڵاتی ئه‌وروپی كه به‌شێكیان له‌وانه پورتوگال و دانمارك و هۆڵه‌ندا حوكمی جیهانیان كردووه , كه بریتین له هه‌ر یه‌كه له وڵاتانی ((دانمارك 6,فنله‌ندا 1, یۆنان 3 ,ئێرلاند 5,هۆڵه‌ندا 6,پورتوگال 3,رۆمانیا 1,قوبروس 3,چیك 4)).
ئه‌م ده‌یان ملیاردێر و هه‌زاران ملیونه‌ره له كوێوه دێن؟ له چالاكی ئابووری و پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانه‌وه؟ له پیشه‌سازی و كشتوكاڵه‌وه ؟ له بازرگانی و كه‌رتی خزمه‌تگوزارییه‌وه؟ بێگومان نه‌خێر، نه‌ك له ئێستادا كه قه‌یرانی داراییه و چالاكیه ئابورییه‌كان ته‌واو سست و لاواز بوون، به‌ڵكو له‌وپه‌ری دۆخی بوژانه‌وه‌ی ئابووریشدا سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانی به‌رهه‌مهێنان و چالاكی خزمه‌تگوزاری رێژه‌ی به‌شداریكردنیان كه‌متر بوه له 5%، زیاتر 95% پشتی به داهاتی نه‌وت به‌ستوه ، به پێی ئه‌و داتایانه‌ی له‌به‌رده‌ستی مندایه سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانی به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاری، واته كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و بازرگانی و بیناسازی و گه‌شتوگوزار و بانك ... له ساڵی 2007 ته‌نها به رێژه‌ی 2.3% به‌شداری كردوه له پێكهێنانی كۆی داهاتی نیشتیمانیدا و به ته‌نها نه‌وت رێژه‌ی 97.7% داهاتی نیشتیمانی پێكهێناوه، له ساڵی 2008 سه‌رجه‌م كه‌رته ئابوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رێژه‌ی 2.34% داهاتی نیشتیمانیان پێكهێناوه، ساڵی 2009 سه‌رجه‌م به‌رهه‌می كه‌رته ئابورییه‌كانی هه‌رێم 4.5% داهاتی هه‌رێمی پێكهێناوه ، هه‌رچی ساڵی 2010 یه، ئه‌وا رێژه‌ی به‌شداری سه‌رجه‌م كه‌رته ئابووریه‌كانی هه‌رێم جگه له نه‌وت 3.04% بوه و نه‌وت به ته‌نها رێژه‌ی 96.96% كۆی داهاتی نیشتیمانی پێكهێناوه ، بۆ ساڵی 2011 ، ئه‌وا به‌شداری سه‌رجه‌م كه‌رته ئابوورییه‌كانی هه‌رێم جگه له نه‌وت له پێكهێنانی كۆی داهاتی نیشتیمانیدا ته‌نها به‌رێژه‌ی 3.50% بوه ، سه‌باره‌ت به ساڵی 2012 ، ئه‌وا به‌رهه‌می ته‌واوی كه‌رته‌كانی به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاری له پێكهێنانی ته‌نها 3.84% داهاتی نیشتمانی بوه ، ساڵی 2013 ئه‌م رێژه‌یه گه‌یشتۆته 4.32%
له‌و ئامارانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ر ئه‌كه‌وێت به‌رزترین رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی تێكرای كه‌رته ئابوورییه‌كان له هه‌رێمدا ، به‌هه‌ردوو بواری خزمه‌تگوزاری و به‌رهه‌مهێنانه‌وه كه‌متره بوه له 5% كۆی داهاتی نیشتیمانی، به‌رزترین رێژه‌ی تۆماركراو له ساڵی 2009 بوه كه ته‌نها 4.52% بوه ، به‌م پێیه له ته‌واوی ساڵه‌كاندا سه‌رجه‌م وزه‌ی به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاری له هه‌رێمدا كه‌متر له 5% كۆی داهاتی نیشتیمانی پێكهێناوه، به‌مشیوه‌یه ئه‌وه روون ئه‌بیته‌وه كه دۆخی به‌رهه‌مهێنان به ناوخی هه‌رێمدا له ئاستێكی یه‌كجار نزمدایه
له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌م ئاسته نزمه‌ی به‌رهه‌مهێناندا ، له هه‌رێمی كوردستاندا 30 ملیاردیر و 10800 ملیۆنه‌ر بوونی هه‌یه ، ئه‌م شتێكی ئێجگار ناسروشتیه ، ئابوورییه‌ك سه‌رجه‌م وزه‌ی به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاریه‌كه‌ی كه‌متر بیًت له 5% داهاتی نیشتیمانی ، ئه‌و هه‌موو ملیادێر و هه‌زاران ملیۆنه‌ره له كوێوه دێن؟ بێگومان له‌و نا دادپه‌روه‌رییه گه‌وره‌یه‌وه دێن كه له دابه‌شكردنی سامانی نیشتمانی ئه‌م وڵاته‌دا هه‌یه، له ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌وه دێن به‌سه‌ر نه‌وتدا ، له ته‌حویلبوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌وه دێت له دام و ده‌زگای مه‌ده‌نی بێلایه‌نه‌وه بۆ كۆمپانیایه‌كی سه‌رمایه‌گوزاری، كه له رێگای كه‌ڵك وه‌رگرتن له ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ر داهاتی نه‌وتدا گرتوه و به‌شێكی گرنگی ئه‌م داهاته‌ی خستۆته خزمه‌ت كۆمپانیاكانیانه‌وه، به پاره‌ی بێ شوماری نه‌وت ته‌واوی چالاكیه ئابورییه‌كانی دیكه‌ی ركێف كردوه، بازرگانی نه‌وت و به قاچاخبردن و به تالانبردنی سیمایه‌كی دیاری ئه‌م جۆره حوكمرانییه‌یه، ئیدی له هه‌لومه‌رجێكی له‌مشێوه‌یه‌دا ده‌یان ملیاردێر و هه‌زاران ملیۆنه‌ر دروست ئه‌بن، ناكۆكیه چینایه‌تیه‌كان قوڵتر و به‌رینتر ئه‌بن ، هه‌ژاره‌كان هه‌ژارتر و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندتر ئه‌بن.
ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە
به‌روار: 02/01/2018
2331 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|