قوربانی خۆپیشاندانەکانی ئێران گەیشتە 15 کەس
ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ئێران گەیشتە 15 کەس‌و وەزیری بەرگری ئه‌و وڵاته‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت كه “دوژمنان دەیانەوێت فیتنە لەناوخۆی وڵات‌دا بەرپابکەن”.
ئاوێنه: میدیاكانی ئێران بڵاویانكردۆتەوە كوژراوانی خۆپیشان‌و ناره‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ 15 كه‌س به‌رزبۆته‌وه.
لای خۆیه‌وه ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری ئێران، ڕایگەیاندووه، دوژمنان دەیانەوێت فیتنەو ئاژاوە لەناوخۆی وڵات‌دا بەرپابکەنـ بۆیه پێویستە هەمو هەوڵێک بدەن بۆ شکستپێهێنانی پیلانی دوژمنان لەڕێگەی پابەندبون بەیەکێتی‌و برایەتی‌و پێکەوەسازانی نیشتیمان.
ناوبراو ئه‌وه‌شی وتووه كه “گەلی ئێران دەتوانێت بەشێوەیەکی ئاشتییانە داخوازییەکانی خۆی دەرببڕێت، لەگەڵ پارێزگاریکردن لەئارامی‌و ئاسایشی گشتی‌و لەچوارچێوەی یاسادا، گەلی ئێران لەچوار دەیەی ڕابردودا دەریخست کە پابەندە بەڕێگەچارە یاساییەکان بۆ پێشکەشکردنی داخوازییەکانی”.
هاوكات ئه‌مرۆ دوشه‌ممه، حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران باسی له‌خۆپیشاندانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد‌و وتی، “ئەو ناڕەزایەتییانە نابن بەکێشەی گەورە بۆ ئێران‌و تێدەپەڕێنن، هەمو بەشداربوانی ناڕەزایەتییەکان وەک یەک نین‌و بەشێک لەوان بەهۆی کێشەکانیان رژاونەتە سەر شەقام. خەڵک تەنیا بەهۆی ناڕەزایەتی ئابوری نەڕژاونەتە سەر شەقام”.
به‌مه‌به‌ستی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی‌و بێكاریی‌و گرانی نرخه‌كان، رۆژی 28/12/2017، خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌شاره گه‌وره‌كانی ئێران‌و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستیپێكردو بەپێی ئاماری میدیا ره‌سمییه‌كانی ئێران، تائێستا زیاتر له 15 كه‌س كوژراون‌و سه‌دانی دیكه‌ش برینداربون.
ئاوێنە
به‌روار: 01/01/2018
1121 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|