فەرهاد پیرباڵ دەستەبەسەرە.
ەنگۆی کوژرانی نوسەر و مامۆستای زانکۆ، فەرهاد پیرباڵ بڵاودەکرێتەوە وناوبراویش دەڵێت سەلامەتە و جەختیش دەکاتەوە کە دەستبەسەرکراوە لە ماڵەکەیدا و دەڵێت "دەبێت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر یان من بکوژێت، یان خۆی بکوژێت".
فەرهاد پیرباڵ نوسەر و مامۆستای زانکۆ، لە لێدوانێکیدا تایبەتدا بۆ کوردستان دەیلی نیوز ڕایگەیاند "لە دوێنێوە لە ماڵەکەی خۆمدا دەستبەسەرم و پێم وتراوە گەر بچیتە دەرەوە ناتپارێزین، ئەمە واتا ئەوەیە گەر بڕۆمە دەرەوە یەکێک فیشەکێک بنێت بەسەرمەوە ئەوە پۆلیسی هەولێر نامپارێزێت".
باسی لەوەشکرد کە دوێنێ کۆبوونەوەیەکی هەبووە و دەڵێت "پێش کۆبوونەوەکە درا بەسەر ماڵەکەمدا کەلەپچەیان کردم وتیان بەڕێوەبەری پۆلیس ئیشی پێتە، بەڵام دوای دوو کاتژمێر هیچ کەسێک لە پۆلیس نەهات بۆ لام و دیاربوو ویستبویان لە کۆبونەوەکە دوابکەوم کە کۆمەڵێک چالاکوان لە ئەوروپا گەڕابوونەوە و بە تەمای دامەزراندنی حزبێکین".
سەبارەت بە هۆکاری دەستگیکردنەکەی ڕایگەیاند کە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە میدیاکان لێی ناپرسنەوە و لە کاتێکدا دادگا لە ڕابردوودا سکاڵای لێ وەرنەگرتووە و زانکۆی سەڵاحەدین دەریکردوە و میدیاکان هەڵوێستیان لەسەری نەبووە.
کوردستان دەیلی نیوز
بهروار: 31/12/2017
3603 جار خوێندراوهتهوه
|