دوو چالاکوان لە خۆپیشاندانەکانی لۆڕستان گیانیان لەدەستداوە
ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
هێزەکانی ڕژێمی ئێران لە پارێزگای لۆڕستان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردساتان، دەستڕێژی گولـلەیان لە خۆپیشاندەران کردووە، بەهۆیەوە دوو چالاکوان گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەیش برینداربوون.
ئەمشەو، لە شارۆچکەی درود-ی سەر بە شاری لۆڕستان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزەکانی ڕژێمی ئێران، دەستڕێژی گولـلەیان لە خۆپیشاندەران کردووە، بەهۆیەوە پێنج کەس بوونە قوربانی.
ڕاگەیەندرا، کە هێزەکانی ڕژێمی ئێران، دەستڕێژی گولـلەیان لە خۆپیشاندەران کردووە و بەهۆیەوە دوو چالاکوان گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەیش برینداربوون.
ئەوەش ڕاگەیەندراوە، کە دوای گیان لەدەستدانی ئەو دوو چالاکوانە بە تەقەی هێزەکانی ڕژێمی ئێران، چالاکوانان ناوەندێکی پۆلیس-یان ئاگرباران کردووە.
بهروار: 31/12/2017
446 جار خوێندراوهتهوه
|