یه‌كێك له برینداره‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی كۆیه شه‌هیدبوو
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، یه‌كێك له برینداره‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی شاری كۆیه به‌ناوی (مامۆستا هێرش عومه‌ر)، كه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدا بوو، گیانی له‌ده‌ستدا.
مامۆستا هێرش عومه‌ر، خه‌ڵكی شاری كۆیه‌یه و مامۆستای گرێبه‌سته له په‌یمانگای كۆیه و له رۆژی 19/12/2017 له‌به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی كۆیه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌سه‌ختی برینداركرا و گولـله‌ی چه‌كی ئێم فۆری ئه‌ڵمانی به‌ر شانی كه‌وتوه و چه‌ند بڕگه‌یه‌كی ئێسكه‌په‌یكه‌ری تێكشكاندووه و نۆ رۆژبووه له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر ماوه‌ته‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌هۆی سه‌ختبی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
هاوكات مامۆستا هێرش له‌دایكبوی ساڵی 1988ه و دوو ساڵه ژیانی هاوسه‌رێتی پێكهێناوه.
کەی ئێن ئێن
به‌روار: 29/12/2017
677 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|