سوید بڕی ١،٤ ملیارد کرۆن بۆ چارەسەری دەروونی تەرخان دەکا
بڕی ئەو پارەیەی تەرخان دەکرێ بۆ گرینگیدان بە بواری تەندرووستیی دەروونی بۆ ساڵی ٢٠١٨، نزیکەی یەک ملیارد و ٤٠٠ ملیۆن کرۆنە. ئەمە دوای ڕێککەوتنی نێوان حکومت و ڕێکخراوی کۆمۆن و پارێزگاکانی سوید (SKL) بڕیاری لەسەر دراوە.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی (TT)، ڕێکەوتنەکە چەندین بەشی جیاجیا دەگرێتە خۆ. ڕێککەوتنەکە باس لەوە دەکا کە کۆمۆنەکان بە جیا و  پارێزگاکان و ناوچەکانی وڵاتیش بە جیا، هەر یەکە بڕی ٣٥٠ ملیۆن کرۆنیان بۆ دابین دەکرێ. سەرجەمی بڕە پارەکە کە دەکاتە ٧٠٠ ملیۆن کرۆن، بۆ پێشڤەچوون لە بواری چارەسەری نەخۆشییە دەروونییەکان تەرخان دەکرێ.    

یەکێک لەو بوارانەی تر کە بڕی ٢٢٠ ملیۆن کرۆنی بۆ دابین کراوە، بەشی نەخۆشییە دەروونیەکانە لە بنکەکانی چارەسەریی سەرەتایی (primärvården) پارێزگا و ناوچەکان. 

شتێکی نوێی بەرچاو لە بودجەکەی ئەمساڵدا، بڕی ئەو ٤٠ ملیۆن کرۆنەیە کە تەرخان کراوە بۆ چارەسەری دەروونی ئەو منداڵ و گەنجانەی تازەهاتوونەتە سوید و داوای پەنابەریان کردووە.
گوێ لە ڕپۆرتکە بگرە
به‌روار:  28/12/2017
482   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   386
کۆی سه‌ردان:   29254144