خۆکوژی پەنابەرێکی رۆژهەڵاتی لە وڵاتی سویس
مالمۆکورد
بەپێی هەواڵی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پەنابەرێکی کوردی خەڵکی ئیلامی  بە ناوی “شەریف زولفەقاری” لە وڵاتی سویس کۆتایی بە ژیانی خۆێ هێنا.

ناوبراو دە ساڵە هاتووەتەوڵاتی سویس و داوای پەنابەری لە وڵاتی سویس کردبو و لەئاکامدا دوای دەساڵ مافی پەنابەری قبوڵ نەکراوە و ئەمە وای کردووە کە ئەم پەنابەرە دەست بداتە خۆکوشتن.
جێگای ئاماژەیە کە تەرمی شەریف زولفەقاری لەلایەن پۆلیسی سویسەوە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و تا ئیستا هیچ کەسێک وەک خزم و ناسراو نەچووە بە سەروەختی تەرمی ئەو پەنابەرە کوردەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
به‌روار:  28/12/2017
3281   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   680
کۆی سه‌ردان:   29266878