روسیا ئه‌نیمه‌یشنێكی كوردی خه‌ڵات ده‌كات
شۆڕش محەمەد
مالمۆکورد
فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی كوردی (بێده‌نگی ئاسمان) له‌ده‌رهێنانی جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی وڵاتی روسیا خه‌ڵات كرا.
ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی خه‌ڵاته‌كه‌وه رایگه‌یاند "فیلمه‌كه‌م (بێده‌نگی ئاسمان) بڕوانامه‌ی رێزلێنانی به‌شی فیلمه ئه‌نیمه‌یشنه‌كانی فێستیڤاڵی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی ئۆراسیای پێبه‌خشرا كه له‌شاری مۆسكۆ له وڵاتی روسیا ئه‌نجام ده‌درێت".
(بێده‌نگی ئاسمان) نوێترین به‌رهه‌می سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كره و به‌سپۆنسه‌ری عه‌باس فازڵ عه‌بدولره‌حمان خاوه‌نی زانكۆی نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه و له‌ماوه‌ی ته‌نها 4 مانگدا به‌شداری له‌زیاتر له40 فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانی، كردوه و چه‌ند خه‌ڵاتێكیشی پێبه‌خشراوه.
سیناریۆی فیلمه‌كه پشتیوان عه‌بدوڵا نوسیویه‌تی‌و كاری گرافیك‌و ده‌نگ له‌لایه‌ن سه‌باح شه‌هدی و كاری موزیكی فیلمه‌كه‌ش رامتین لهۆنی جێبه‌جێی كردوه، ماوه‌ی فیلمه‌كه 100 چركه‌یه و به‌رهه‌می ساڵی
به‌روار: 28/12/2017
530 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|