داخستنی كەناڵی ئێن ئاڕتی بۆ ماوەی هەفتەیەكی دیكە درێژ کرایەوە
خەندان- سالار محمەد 

وەزارەتی ڕۆشنبیریی حكومەتی هەرێم بڕیاری داخستنی كەناڵی  ئێن ئاڕتی بۆ ماوەی هەفتەیەكی  دیكە درێژدەكاتەوە.

لەوبارەوە، فەرهەنگ گۆمەشینی، وتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ تایبەت بە خەندان-ی ڕاگەیاند  بەفەرمانێكی ویزاری ماوەی داخستنی میدیاكانی نالیا درێژكراوەتەوە بەهۆی ئەوەی كە تەلیپۆرتی بەنایاسایی و بەبێ‌ مۆڵەت بەكارهێناوە.

ڕونیشیكردەوە  كە ئێن ئاڕتی لەڕێگای سیستمی تێلیپۆرتەوە چەندین كەناڵی دیكەی لە سەر پەخشی خۆی ئیش پێكردووە، بۆیە "بڕیارماندا  داخستنەكەی بۆ ماوەی یەك هەفتەی دیكە درێژبكەینەوە تایەكلای كردنەوەی كەیسەكە."

ئاماژەشیكرد بەوەی كەناڵی ئێن ئارتی بەبێ‌ مۆڵەتی وەزارەتی ڕۆشنبیری، و وەزارەتی ناوخۆ، و وەزارتی گواستنەوەو گەیاندن، ئەو سیستمەكی بەكارهێناوە.
لای خۆشیەوە، ئاوات عەلی، بەرێوەبەری دامەزراوەی میدیایی ئین ئارتی، ئەمڕۆ لەلێدوانێكدا بۆ خەندان راگەیاند " سبەینێ‌ ،چوارشەممە، هەڵوێستی خۆمان لەوبارەیەوە ڕادەگەیەنین."
به‌روار:  27/12/2017
790   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
تورکیا دەبێت دەستبەجێ هێرشە ئاسمانییەکانی دژ بە بنکە کوردییەکان لە باکوری سوریا ڕابگرێت، بەرپرسی گشتیی سەنتەری نێونەتەوەیی پالمێ دەڵێت. ئاننا سوندسترۆم بەرپرسی گشتیی (Olof Palme درێژه‌ ...
شەوی ڕابردوو لە گوندی قەرنی سەر بە ناوچەی بلبلی عەفرین لە نیوان شەرڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی و سوپای تورک و چەتەکانی شەڕ ڕوویدا و لە ئەنجامدا شەرڤانانی زەبری جەرگبڕیان لە چە درێژه‌ ...
پاش دەسپێکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین و دەوروبەری وەزیری دەرەوەی سوید نیگەرانی خۆی دەربری و ئەمەش کاردانەوەی جۆراوجۆری لە نێو کوردان دا لێکەوتەوە. دوانیوەڕۆی رۆژی درێژه‌ ...
هێزەکانى سوپاى تورکیا هێرشیان کردووەتە سەر گوندی خەراب ڕەشک لە ناوچەى دێرێکى سەر بە قامیشلۆ و شەڕڤانان بەرەنگاریان بوونەتەوە. ‎میدیاکانى ڕۆژئاواى کوردستان بڵاویانکردەوە، هێزەکان درێژه‌ ...
خەندان- زانیار مەلازادە کەمێک لەمەوبەر گەنجێک لەناو شاری ھەڵەبجە چوار کەس لە ئەندامانی خێزانەکەی خۆی کوشت. بەپێی وتەی کەسوکاری کوژراوەکان چوار کەس کوژراون. لەئێ درێژه‌ ...
ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان چەندین نوسەر، ڕۆشنبیر، ئەکادیمیسییەن و دەرهێنەری بەناوبانگی جیهان لە بارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، درێژه‌ ...
زۆربەی تەقە و کوشتنەکانی ساڵی پار، لە شوێنە گشتییەکان ڕوویان داوە. ئەمە پێداچوونەوەیەکی بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت نیشانی دەدات. لە دوای ئەوەی کە پیاوێک لە پیتزێریاییەک ل درێژه‌ ...
ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان سوپاى تورکیا دووباره‌ ده‌ستى کرده‌وه‌ به‌ تۆپبارانکردنى عه‌فرین به‌وه‌ش ماوه‌ى حه‌وت ڕۆژه‌ عه‌فرین تۆپباران ده‌کات. سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ج درێژه‌ ...
شارپرێس: وتەبێژی یەپەژە ڕایدەگەێنێت "لە میانەی شەڕەکانی ڕزگارکردنی شاری ڕەققەدا ٦٠٠ شەڕڤانی ژن کوژراون. ئەمڕۆ پێنج‌شەممە نەسرین عەبدوڵڵا وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپ درێژه‌ ...
دوو کەس بە گومانی تەقینەوەکەی دوێنیی گەڕەکی روسەنگۆرد لە مالمۆ دەستگیر کراون. ستێفان سینتێیوس بەرپرس لە دەستگەی پۆلیسی مالمۆ لە کۆنگرەیەکی مێدیاییدا دەڵێ ئەوەی ڕووی دا زیاتر توو درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   98
کۆی سه‌ردان:   16242630